سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

تەندروستی ھەرێم ؛دۆخەکە زۆر خراپە


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردووش زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

رۆژی دووشەممە 26-07-2021 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی خراپی رەوشی کۆرۆنا و زۆری ژمارەی تووشبووان ئەمڕۆ بەیانی وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک. لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزتردەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئاماژە بەوە دەدات، کە لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، نەخۆشخانەیەکی دیکە تایبەت دەکرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هۆشداریی لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دراوە و تێیدا هاتووە “بەداخەوە رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە.” بەپێی راگەیێندراوەکە، تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو “زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرەزۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە.”

ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەپێی دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 2178 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە ئەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا لە ماوەی 24 کاژێر و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە. رۆژی 25ی تەممووزی 2021 لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 631 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشكنینی 2178 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، ئەمەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت.

سلێمانی 804 تووشبووهەولێر 770 تووشبوودهۆک 588 تووشبووهەڵەبجە 16 تووشبوو هەر لە 24 کاژێری رابردوودا 1057 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە کە بەمشێوەیەیە: دهۆک 654 تووشبووسلێمانی 279 تووشبووهەولێر 123 تووشبووهەڵەبجە یەک تووشبوو هەر لەو ماوەیەدا 14 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە: دهۆک 7 تووشبووسلێمانی 5 تووشبوو هەولێر 2 تووشبوو تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 192 هەزار و 351 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 689 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی زیاتر