دوێنێ شەو لەگەڕەکی شارەوانی شاری ھەولێر، خاوەن ماڵێک دزێک لەماڵەکەی خۆی دەگرێت، پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە.
دزەکە ئەو پارچە ئاڵتونەی بردووە، دوای دەرکەوت کە زێڕ نییە و تەنەکەیە، بەھەڵە بردوویەتی.
تا گەیشتنی پۆلیس، دز و خاوەن ماڵ لەیەکتری دەدەن،پۆلیس بە زامداری دزە دەستبەتاڵەکەی دەستگیرکرد و ڕادەستی بنکەی نەھێشتنی تاوانی کرد.