سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پێگەیەكی بنكۆڵكاری ئەو چوار ھۆكارە ئاشكرادەكات كە وایانكرد لەماوەی رۆژێكدا لاھور شێخ جنگی بڕوخێت

بنكۆڵ: بۆ ھەموو ئەو كەسانی چاودێری دۆخی ھەرێمی كوردستان دەكەن و تا ڕادەیەك لە سیاسەتی ئەم ھەرێمە تێدەگەن، شوكێكی گەورەبوو كاتێك بینیان لەماوەی تەنھا یەك رۆژدا ئیمپراتۆریەتی كۆڕەكانی شێخ جەنگی رۆخا، ئەمە دەكرا چەند ساڵ و مانگی پێ بچێت، بەلامئەوەی بینرا تەنھا رۆژی ٨ـی تەمووز بوو، كوتایی بە ھەموو دەسەڵاتەكانی كۆڕانی جەنگی ھات.

لەم بنكۆڵكارییەدا پێگەی بنكۆڵ بۆ لێكولینەوە و بەدواداچوونی رووداوە گرنگەكان، چوار ھۆكار ئاشكرا دەكات كە وایكرد لاھور شێخ جەنگی وبراكانی دەسەلات لەدەست بدەن، ڕاپۆرتەكە لەلایەن سەرنووسەری پێگەكە (ھەكار ھەركی) بنكۆڵكاری بۆ كراوە.

یەكەم: دۆخی ناوخۆیی یەكێتی

لاھور شێخ جەنگی لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (فێل) ھەموو سەركردە كۆنەكانی یەكێتی دوور خستەوە وئەنجومەنێكی پیرانی بۆ دامەزراندن بەناوی (ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی یەكێتی) و جگە لەمەش ھەموو بەرپرسێكی باڵای یەكێتیترسی ئەوەی ھەبوو مەلەفی ئەخلاقی لە دەست لاھور شێخ جەنگی و براكانی ھەبێت، ھەر ئەمەش وایكرد ئێستا ھەموویان دڵخۆشبن بەكوتایی ھاتنی دەسەلاتی كۆڕانی شێخ جنگی، یەكێكی دیكەی ھەڵەكانی لاھور شێخ جەنگی بارزكردنی (گەشە)ـی خێزانی بوو و وەك ژنییەكەمی یەكێتی، لەكاتێدا ھێشتا ھێرو ئیبراھیم ئەحمەد لە ژیاندا ماوە.

لاھور شێخ جەنگی زۆر بێ ئەزموونانە كەوتە دژایەتیكردنی کۆسرەت ڕەسول، هەرچەندە ئەمەی بەئاشکرا نەکرد، بەڵام مام جەلال بوێریئەمەی نەبوو دەست بداتە هەولێر و کۆیە، بەهۆی ئەوەی کە کۆسرەت تێدا بەهێز بوو، ئەم سەرەڕای دەست بردن بۆ بابەتی ئەخڵاقی لەسەرجەعفەر شێخ مستەفا، كە بە فعلی ھەڵسوڕێنەری پێشمەرگەی یەكەی ٧٠ـی حزبەكەیە.

بابەتێكی دیكەیی ناوخۆی یەكێتی پرسی ژەھرخواردكردنی ھەریەك لە ھێرو ئیبراھیم ئەحمەد، كۆسرەت ڕەسوڵ و بافڵ تاڵەبانییە لەلایەنكەسانی نزیك لە لاھور شێخ جەنگی، تەنانەت باسی ھۆكاری مردنی مام جەلال تاڵەبانیش ھاتووتەوە بەرباس.

لاھور شێخ جەنگی ھەڵەی تری ھەبوو وەك میدیای فەرمی حزبەكەی ئاماژەی پێدەكات لەمانە: ناردنی سیخۆڕ بۆ دەباشان، قاچێغچێتی،سەرانە وەرگرتن، بەكارھێنانی پارەی حزب بۆ یەكلایی كردنەوەی سیراعی ناوخۆیی، رێگریكردن لە ڕێكەوتنی ھەولێر و بەغدا و چەندبابەتێكی تر…

دووەم: دژایەتی كوێرانەی پارتی

ھۆكارێكی دیكەی زوو رۆخانی لاھور شێخ جەنگی، ئەو دژایەتییە زبرە بوو كە بەرامبەر پارتی و بەتایبەت سەرۆك و سەركردایەتی ئەو حزبە لەمیدیاكانەوە ئەنجامی دەدا، لاھور شێخ جەنگی نەیتوانی سوود لە ھەڵەكانی ئیبراھیم ئەحمەد و مام جەلال تاڵەبانی و نەوشێروان مستەفاوەرگرێت، چونكە ئەم سێ كەسایەتیە زۆر لە لاھور جەنگی بەھێزتر بوون و ئەزموونیان ھەبوو، كەچی نەیانتوانی لە دژایەتی پارتی بەردەوامبن، سەرئەنجام ئیبراھیم ئەحمەد وازی لە سیاسەت ھێنا و مام جەلال تاڵەبانی داوای لێبردنی لە پارتی كرد و نەوشێروان مستەفا لەكوتاییەكانی تەمەنیدا بەردەوام لە رێگای پیرمام و سەری بڵند ھاتووچۆی دەكرد و دواجار گۆڕان ھاتە نێو دەسەلاتەوە.

ڕەنگە لاھور شێخ جەنگی پێیوابوبێت كە دەتوانێت بە كۆكردنەوەی دەنگە ناڕازییەكان، پارتی ناچار بەوە بكات دانی پێ دابنێت، بەلام لەماوەی تەمەنی ھاوسەروكی ناوبراو، نەك سەرۆك و سەركردەكانی پارتی، بەلكۆ میدیای فەرمی ئەو حزبەش وەك ھاوسەرۆك ناویان نەبرد.

ئەم دژایەتییەیی لاھور شێخ جەنگی بەرامبەر بە پارتی، وایكرد پارتی مامەلەی فەرمی لەگەل كۆڕانی مام جەلال تاڵەبانی بكات و ئەمەشوایكرد تەنانەت شاندە بیانییەكانیش كاتێك لەگەل یەكێتی دانیشتنیان ھەبوایە سەردانی بافڵ تاڵەبانیان دەكرد نەك لاھور شێخ جەنگی، دەبێتلاھور شێخ جەنگی بیری لەوە بكردایەوە كە؛ پارتی لە سەر ئاستی دەرەوە ژمارەیە و نەك نەخشەی نوێی عێراق، بەلكۆ بەشدارە لە دووبارەداڕشتنەوەی سیاسەتی دەوڵی لە تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمە بەمانای ئەوە نییە كە پارتی دەستی لە ڕۆخانی لاھور شێخ جەنگی ھەبێت، بەڵام دژایەتی بێ ئەزموونانەی ناوبراو لەگەل پارتیھۆكارێكی لاوەكی بوو.

سێییەم: لەتكردنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان

ئەوەی كە لە داھاتوودا وەك یەكێك لە ناشرینیەكانی مێژووی دەسەلاتی لاھور شێخ جەنگی باس بكرێت، رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەرە كاتێكبە بڕیاری لاھور شێخ جەنگی و بە ڕازێكردنی بافڵ تاڵەبانی بڕیار درا كەركوك ڕادەستی حەشدی شەعبی بكرێت و، سلێمانی بخرێتەوە سەرعێراق بە بیانووی لامەركەزی و تەنانەت ئیمزاش بۆ جیابوونەوەی سلێمانی لە ھەرێم كۆكرایەوە بە پاڵپشتی لاھور شێخ جەنگی، لەكاتێكدائەمریکا بەردەوام لە زاری وەزارەتی دەرەوەو کۆشکی سپی دەڵێت هەرێمێکی کوردستانی بەهێزمان دەوێ.

کوردستانی بەهێزیش واتا یەکگرتوویی حزبە سیاسییەکان و بەهێزبوونی حکومەتەکەی، كەوابوو ئەوانەی وەك لاھور شێخ جەنگی دژی ئەمستراتیژییەن و هەوڵ بۆ پارچەکردنی هەرێمی کوردستان، بەناوی جۆراوجۆر لە( گواستنەوەی موچە بۆسەر بەغدا، هەرێمی سەربەخۆ،لامەرکەزی، تا هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی) و لاوازکردنی حکومەتیاندا هیچ ئاییندەیەکیان نابێت لەم ناوچەیە.

چوارەم: یاریكردن لە نێوان ئەمریكا و ئێران

لاھور شێخ جەنگی بەم كەم ئەزموونەی ھەیەتی، توانی پەیوەندی پتەو لەگەل دوو جەمسەری نێودەولەتی (ئێران – ئەمریكا) دروست بكات،بەلام ھەڵەگەورەكەی ئەوە بوو ویستی بە دووفاقی سیاسی یاری لەنێوان ئەم دوو جەمسەرەدا بكات، لە لایەك پشتگیری قاسم سولەیمانی وئێرانی كرد بۆ لەباربردنی دەوڵەتی كوردی، لەلایەك بەپێی ڕاپۆرتی یاھوو نیوز ھاوكاری ئەمریكای كرد لە بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی ودەیان نمونەی تری ھاوشێوە.

جگە لەمەش لاھور شێخ جەنگی ھەمان دووفاقی سیاسی لە نێوان توركیا و پەكەكە ئەنجام دا، لە لایەك بە زمانی توركی لە مەڕاسیمێكداخەڵاتی باشترین پیاوی ساڵی پێشكەش بە ئەردوغان كرد و لە كۆبوونەوەكاندا زۆر نەرم بوو لەگەل توركەكان، لە میدیاكانیشیەوە پشتگیریپارتی كریكارانی كوردستان (پەكەكە)ی دەكرد و وای وێناكردبوو لە ھاوكاری ماددی و مەعنەوی پەكەكەیە، كەچی زۆرجار بەھۆیزانیاریەكانی دەزگاكەی (دەزگای زانیاری) سەركردەی پەكەكە لە سلێمانی دەكرانە ئەمانجی فڕۆكەكانی توركیا.

ئەنجام: لاھور شێخ جەنگی سەلماندی كە لێدوانی كۆسرەت ڕەسوڵ لە دوای رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر بە بەژنو باڵایدا دورواوە و وشەی(كاڵفامی سیاسی) جێناویێكی گونجاوە، چونكە سەرەرای ئەوەی دەنگی یەكەمی كۆنگرەی بەدەست ھێنا و زۆرینەی سەركردایەتی و ھێزیئەمنی لە پشتێ بوون، بەلام لە چاوتروكانێكدا ھەموو دەسەلاتەكانی لێوەرگیرایەوە و نەیتوانی سوود لەم سەركەوتنانەی وەرگرێت و بۆمانەوەی خۆی بەكاری بھێنێت، ناچار بە ئیمزای خۆی تەواوی دەسەلاتەكانی بە بافڵ تاڵەبانی “ھاوسەرۆكی دووەم” بەخشی، كە یەكسان بووبە بەخشینی ژیانی سیاسی خۆی.

هه‌واڵی زیاتر