سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

مەسرور بارزانی : 1200 لاپتۆپ و داتاشۆی بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 600 لاپتۆپ و 600 داتاشۆی  بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابین کرد.

ئەمڕۆ شەممە، 04-05-2024، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە پاڵپشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 600 لاپتۆپ و 600 داتاشۆی بارگاوی (شەحن) بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری وەزارەتی پەروەردە دابین کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو مامۆستایەکی ڕاهێنەر لاپتۆپێکی پێ دراوە و لەم هەفتەیەدا هەر یەکێک لەو مامۆستایانە داتاشۆیەکی پێ دەدرێت. ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەهای لاپتۆپ و داتاشۆکان 600 و حەوت ملیۆن و 800 هەزار دینارە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی مامۆستای ڕاهێنەری ناوەندەکانی خوێندن بۆ سەرکەوتنی ستراتیجیی ڕاهێنانی وەزارەتی پەروەردە (2023 – 2030) دەبێت کە ئەمساڵی خوێندن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هه‌واڵی زیاتر