بەهمەن عەبدوڵا بۆ هه‌ڵه‌دنی و محه‌مه‌د حه‌كیم: نەهێشتنی لێبڕینی مووچە تووشی ئازارێكی قورسی کردوون “ئێوه زه‌كات و گۆشتی قوربانییش بۆ سیاسه‌ت دابه‌ش ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌داته‌وه و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ ئێوه چاوه‌ڕوانی ڕووخانی ئه‌م حكوومه‌ته بوون، ئێسته كه ده‌بینن به به‌هێزی وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئازارێكی قورستان هه‌یه.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌داته‌وه و به گوێیاندا ده‌دا: “ئێمە منەتمان لەسەر مووچەخۆر نەکردووە و سوپاسیشمان کردوون بەرگەی لێبڕینیان گرتووە، بەڵام خۆ ئیوە زەکات و گۆشتی قوربانیش بۆ سیاسەت دابەش دەکەن”.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، ده‌شڵێ: ناهەقتان ناگرم و لە ئازارەکەتان تێدەگەم، چونکە ئێوە چاوەڕێی ڕووخانی ئەم حکوومەتە بوون، کە ئێستا دەبینن وا بەبەهێزی وەستاوەته‌وه، ئازارەکەی بۆ ئێوه قورسه”.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، رووه و ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ده‌ڵێ: کێ کۆیلەی دەربارە؟ ئەوانەی خەمی مانەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و چاوەڕیی دەستی حکوومەتی خۆماڵی کوردین؟ یان ئەوانەی تەمەنای رووخاندنی حکوومەتی کوردی و چاوشۆڕین بۆ خەڵکی تر؟
لێشی ده‌پرسێ ئه‌دی كێ كۆیله و ده‌رباره؟ ئیمە کە دەڵێین بە کەمبوونەوەی قاچاخچێتی داهات زیادی کردووە، یان تۆ، کە شین بۆ لەکارکەوتنی قاچاخچی دەکەیت؟
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا سه‌رسووڕمانیی خۆی له‌وه پیشان ده‌دا، كه به نه‌مانی لێبڕینی مووچه سه‌غڵه‌ت بوون، له كاتێكدا هه‌موو خه‌ڵك پێی دڵخۆشن، “نازانم لەترساندایه، یان لەبەر ئەو هاوپەیمانیەتییە ژێربەژێرەیە بۆ هەڵبژاردنی عێراق؟”.