بەبۆنەی ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له كرێكاران ده‌كات و، داواش دەکات، بايه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزه‌رانيان بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-5-2024، له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا “گه‌رمترين پيرۆزبايى” له هه‌موو كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهانی کرد و گوتی، “ده‌ستى كار و ماندووبوونيان ده‌گوشم و هيواى ئاسووده‌يى و خۆشگوزه‌رانى و سهرفرازييان بۆ ده‌خوازم.”
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، “له كاتێكدا به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نجى كرێكاران و ڕۆڵى كارايان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتناندا ده‌ڕوانم، جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان و پێويستيى هه‌بوونى ياسايهكى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌ميانه ده‌كه‌مه‌وه كه زه‌مينه و ژينگه‌ى له‌بارى كاركردن و ژيانێكى باشتر بۆ چينى زه‌حمه‌تكێشى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بێنێته ئاراوه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هانى سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانى كرێكاران ده‌دات “كارى باشتر بكه‌ن و هه‌وڵى زياتر بده‌ن بۆ دابينكردن و پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران و ڕه‌خساندنى يه‌كسانى له دهرفهتهكانى كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژيانيان له ده‌ست داوه و بايه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزه‌رانيان بدرێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “يه‌كى ئايار له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هيواى پشوويهكى ئارام بۆ كرێكاران ده‌خوازم”.