مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و 50 هەزار کەسایەتیی دیکەی جیهانی، هاک کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وانشنتن پۆست، مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و 50 هەزار کەسایەتیی دیکەی جیهانی هاک کراون، تاوەکوو ئێستا نەزاندراوە لە ڕێگەی چ ڤایرۆسێکەوە مۆبایلەکەی سەرۆککۆماری عێراق هاک کراوە، بەڵام گومانەکان هەمووی بۆ کۆمپانیای (ئێن ئێس ئۆ گرووپ)ە، کە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییە و شارەزاییان لە بواری ئاسایشی سایبەریدا هەیە.
واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە، مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ 10 سەرۆکوەزیران و پاشایەک هاک کراون و لەژێر چاودێریدا بوون.