سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ| ئاژانسی پەیامنێر بە بەڵگەوە ھەواڵی میدیاكانی لاھور بەدرۆ دەخاتەوە

 

دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە مستەفا سەلیمی، ھەڵھاتووی زیندەكانی ئێران لە پێنجوێن دەستگیركراوە و ڕادەستی ئێران كراوەتەوە، میدیایی لاھور جەنگی، بەردەوام ھیرشی میدیایی دەكاتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ ئەوەی پارتی و میدیایی فەرمی ئەو حزبە یەك وشەیان لەسەر ڕادەستكردنەوەی سەلیمی بە ئێران كردبێت، سەرچاوەیەكی نزیكیش لە میدیایی فەرمی پارتی دەلێت”ئێمە چاوەڕێی لێژنەی حكومەت دەكەین” بۆ ئەوەی دۆسیەكە یەكلای ببێتەوە.

لە درێژەی ھێرشی میدیایی بۆ سەر پارتی، ماڵپەڕی میللەت و لڤینی سەر بە لاھور جەنگی ھەواڵێكیان بڵاوكردووتەوە گوایە “پارتی رۆژنامەنووسی ئێرانی روح اللە زم ـی رادەستی ئێران كردووتەوە”.
بەپێی سێرچی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر بۆ رووداوەكە و لێدوانی بەرپرسانی ئێران و میدیایی عەرەبی و مافی مرۆڤی جیھانی و ئۆپۆزسۆنی ئێران، دەركەتووە كە (روح اللە زم) پێشتر لە فرەنسا بووە و سەرەڕای ھۆشداری حكومەتی فڕەنسا بۆ ناوبراو، بەلام سەردانی كەربەڵای كردووە بۆ رێورسمی ئاینی و لەوێوە ڕادەستی ئێران كراوەتەوە.

لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەی دەكرێتە سەر پارتی لە رێگای میدیایی لاھور جەنگیەوە، سەرچاوەیەك لە میدیایی پارتی گوتی”پێمان وایە دۆخەكە ھی ئەوە نییە بچینە شەڕی ڕاگەیاندنەوە لەگەل كەسانێك كە ھیچیان نییە لەدەستی بدەن، ئێمە ئاگاداری ئەوەیەن كە كەسانێك دەیانەوێ لەمپەر بۆ سەركەوتنەكانی حكومەت بەسەر كۆڕۆنادا دروست بكەن، ئەگەر كار بگاتە ھێرشی میدیایی، ئەوان دەزانن ئەگەر پارتی شەڕی میدیایی بكات، چوون بێدەنگیان دەكات، دەخوازین ڕاماننەكێشنە ناو وەھا كارێك”

trim.2CD8E4BB-1691-4C74-BBB0-371ED600C788

https://youtu.be/ZEZA8T_u6ZI

هه‌واڵی زیاتر