سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

داعش هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی ژمارەیەك كوژراو بریندار هەیە

داقووق.. داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی
ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون

پاشنیوەڕۆی لەسنووری قەزای داقووق، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی حەشدی شەعبی و بەوهۆیەوە ۱۳ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوونە.

هیوا ڕەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۳/٤/۲۰۲۰ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری قەزای داقووق، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەوهۆیەوە ۲ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ۱۱ چەکداری دیکەش برینداربوونە”.

گوتیشی: “یەکێک لە بڕیندارەکان پلەی ڕائیدی هەیە و لە نەخۆشخانە باسی لەوە کردووه کە ٤ چەکداریشیان دیار نەماون”.

ئاماژەی بەوەشدا “ئێستا هێزێکی زۆری عێراق بە پاڵپشتی هێلیکۆپتەر لەناوچەکەدان و تا ئێستاش دەنگی تەقە دەبیسترێت لەناوچەکە”.

هه‌واڵی زیاتر