سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بۆ تاڵیادی ١٦ـی ئۆكتۆبەر / بەشی یەكەم

بۆ تاڵیادی ١٦ـی ئۆكتۆبەر

بەشی یەكەم(١)

سەرەتای بیركردنەوە لە خیانەتەكە

خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر تەنھا لەم رۆژادا دەستی پێنەكردووە، بەلكۆ ٢٤ـی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو سەرەتای دەركەوتنی خیانەتە نەتەوەییەكە بوو، ئەوكاتەی بافڵ تاڵەبانی و ڵاھوری جەنگی و ئاسۆ ئەلمانی و رەفعەت عەبدوڵا و ئاراسی جەنگی، بە ئەمری قەرارگاكانی ئێران ویستیان یەك رۆژ بەر لە رێفراندۆم، دەست بەسەر ھەموو سندۆقەكانی كۆمیسیۆن بگرن لە شاری كەركوك و سلێمانی و بەم شێوەیە ریفراندۆم واتایەكی دروستی نەدەبوو، یاخۆت بلێین(كامل نەدەبوو)، ترسی ئێران لە ریفڕاندۆم بەھێزبوونی ناسیۆنالزمی كورد بوو لەناو كوردانی رۆژھەڵات كە لە بانگەشەی ریفڕاندۆم پیشانی ئێرانیان دا، ئەوكات چونكە پیلانەكەیان ئاشكرا بوو، سەرۆك بارزانی داوای لە كۆسرەت رەسوڵ كرد ھێزەكەی بۆ دوو بەرە دابەشبكات، بەشێكیان بۆ سلێمانی و بەشێكیان بۆ كەركوك و خۆشی سەرپەرشتی ریفڕاندۆم بكات لە شاری كەركوك و دەورووبەری، ھۆكاری دەستنیشانكردنی كۆسرەت رەسوڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەكۆ شەڕی ناوخۆیی روونەدات كە پیلانی (B) ئەو گرۆپە خیانەی ناو یەكێتی و ئێران بوو ئەگەر دواخستنی پرۆسەكە سەری نەگرت.

بەلام چونكە سەركردایەتی كورد ئاگاداری پەیوەندی نێوان ئەم گرۆپەی یەكێتی و ئێران بووە، ھیچ ھێزێكی سەربە پارتی نەنارد بوو شاری كەركوك تەنھا ٣ ھەزار ئاسایشی كەركوك و لیوایەكی كۆسرەت و پۆلیسی قەزاوناحیەكان سندۆقی ریفراندۆمیان دەپاراست، ئەمەش ھیچ رێگایەكی بۆ دروستكردنی شەڕی برا كۆژی نەھێشتەوە، چونكە ھەبوونی كۆسرەت رەسوڵ لە كەركوك و پێداگیری كردنی ریفراندۆم لەلایەن خۆدی جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی، ھیچ چوارچێوەیەكی نەھێشتەوە بەناوی (شەڕی ناخۆیی) ئەوكات دەبووە شەڕی ناوخۆیی حزبێك نەك دوو حزبی دەسەڵات.

لەماوەی تەنھا ٢٤ كاتژمێردا دوو پیڵانی زۆر بەھێز و ترسناكی ئێران لەناوبران كە بریتیبوون لە

١-دواخستنی ریفراندۆم(واتا كوشتنی ناسیۆنالیزمی كورد)

٢- شەڕی ناخۆیی نێوان دوو حزبی دەسەڵات

ئێران كە زانی ئیتر ریفراندۆم كرا و ئەو باڵەی كە تا رۆژی پێش ریفڕاندۆم لەگەل ئەنجامدانی پڕۆسەكە بوون و پێیان وابوو بەبێ كەركوك بەھای نیە، ناچار بیر لە ناشرین كردنی دەستكەوتەكانی بكاتەوە، بویە ھەر لە ٢٦ـی مانگ واتا رۆژی دووەمی دەنگدان ئێران بێری لە چوونیەتی شكست پێھێنانی دەرئەنجامەكانی ریفڕاندۆم كردەوە و دەستی كرد بە كڕینی گرۆپێكی ناو یەكێتی كە بریتینین لە (ئاراس جەنگی-لاھور جەنگی- بافڵ تاڵەبانی) ئەو سێ بەرپرسەی یەكێتیش چەند بەرپرسێكی دیكەیان كڕی یان بە ھەڕەشە ھێنایانە ژێر دەستی خۆیان(وەستا رەسوڵ – جەعفەر شێخ مستەفا – ئاسۆ مامەند – مەحمود سەنگاوی) و پیلانی خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەریان دانا.

*لە بابەتی داھاتوو باس لە شوێنی رێكەوتنەكەی ڕادەستكردنی كەركوك بە حەشد – پاسدار و رۆژەكانی پێش ١٦ـی ئۆكتۆبەر دەكەم.

ھەكار ھەركی

هه‌واڵی زیاتر