سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیکمه کۆبووەوە.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 28-04-2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم، سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیکمه کۆبووه‌وه.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە 27ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەشداریی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە.
هەر دوێنێ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبووەوە.