سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئیسرائیل چەندین جار لە ھێرشکردنە سەر ئێران پەشیمانبووەتەوە

کەناڵی “ئەی بی سی نیوز”ـی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئیسرائیل لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار لە پلانی ‌هێرشکردنە سەر ئێران پاشگەز بووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی کە لێدوانیان بۆ کەناڵە ئەمەریکییەکە داوە و نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی تەلئەڤیڤ چەند شوێنێکیان لە ئێران دەستنیشان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانەی کە هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر ئەو وڵاتە و لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو جار لە پلانی تۆڵەسەندنەوە پاشگەز بووەتەوە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی دەڵێت: ئیدارەی وڵاتەکەی چەندین بژاردەی لەبەردەستە هەر لە هێرشکردنە سەر گرووپە چاکدارەکانی ئێران تا دەگاتە هێرشی ئەلیکترۆنی “سایبەر”، هەروەها بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە سوپای پاسداران و ئیدارەی تاران ترسی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی تەلئەڤیڤیان لێ نیشتووە.

هه‌واڵی زیاتر