وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی كوردستان ده‌كاته‌وه كه ناویان له یاسای چاكسازیدا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان سه‌ردانی بانكی شاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/7/2021، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: ئاگاداری سەرجەم ئەو زیندانییە ساسییانەی کوردستان دەکەینەوە کە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشتڕاستکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا، ئەوانەی کە لە دوومانگی ڕابردوودا لە بانکی (بێخاڵ) لە شاری هەولێر مینحەکانیان وەرگرتوو، بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکوو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە سلێمانی ودهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران.
بەپێی خشتەی ڕاگەیانراوی وەزارەتی دارایی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۲٨ /٧ /٢٠٢١ مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێ.