سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم پرسە رێککەوتن

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، هەرێم و بەغدا لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم رێککەوتوون، دەشڵێت، وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە بۆ دیاریکردنی میکانیزمی وەرگرتنی گەنم.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ، وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی رێککەوتن سەبارەت بە گەنمی جوتیارانی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ دیاریکردنی میکانیزمی وەرگرتنی گەنم.

دەشڵێت، کار لەسەر ئەوە دەکەین هەر جوتیارێک چەند گەنمی بەرهەمهێناوە هەمووی لێ وەربگیرێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات و چەند سایلۆیەکیش بۆ عەمبارکردنی گەنمەکان ئامادەکراون.

باسی لەوەش کردووە، هەوڵی تەواوەتی دەدەین بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەرێگایەک کەهیچ جوتیارێک زەرەرمەند نەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێم و عێراق لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم رێککەوتوون.

هه‌واڵی زیاتر