جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، سزاکانی ئێستای یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران تووندتر و فراوانتر دەکرێن، بەهۆی هێرشكردنە سەر ئیسرائیل و پلانگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا.
دەشڵێت: ”پێویستە لەم باردۆخەدا ئیسرائیل دان بە خۆیدا بگرێت.“
بۆرێل گوتیشی:”ئێمە لە لێواری شەڕێکداین، شەڕێکی ناوچەیی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕێک بەڕێوەیە کە جیهان تووشی شۆک دەكات.”