سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

تیرۆری سپی (زیانەكانی ماددەی هۆشبەر)

تیرۆری سپی ( زیانەكانی ماددەی هۆشبەر )

ایوب اسعد شێخانی

بریتییە لە ھەرکەسێک خوو بەھەرشتێک بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتو‌انێت وازی لێ بێنی مانای ئالوودەبوونە. خووگرتن یا ئالوودە بوون جۆریان زۆرەلە وانە ئالوودە بوون بە ماددە ھۆشبەرەکان، جگەرە، کحول، یاری (قوومار، یاری کۆمپیوتر) ھەروەھا لە سەردەمی ئێستاماندا ئالوودەبوونی ئێنتەرنێتیشمان ھەیە واتە بەکارەێنانی ئینترنێت بەرێژەیەکی زۆر و ماوەی درێژ. لەکۆمەلگای ئێمەدا ئاڵوودە بوون بە جگەرە زۆر باوە ، بەداخەوە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیش روی لەزیادبوون دایە. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بەکارەێنانی ھەر یەک لەجگەرە و کەحول و ماددە ھۆشبەرەکان کاریگەری خراپی لەسەر باری تەندروستی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاشکرایە، سەرەڕای ئەوەش دیاردەی بەکارھێنانیان روو لەزیادبوون دایە.

ھۆکارەکانی ئالوودەبون دەستکاری
• باوەڕ بەخۆنەبوون
• ھاوڕێی خراپ
• خراپی باری کۆمەڵایەتی
• باری ئابووری خراپ کەم دەرامەتی یا بەپێچەوانە وە
• کەمی یا خود خراپی پەروەردەی خێزان
• کەمی ئاستی زانیاری
• بێ کاری و بی پیلان
• نەخۆشی دەروونی
• خۆشاردنەوە یاخود راکردن لەچارەسەر کردنی کۆسپ و تەنگ و چەڵەمە.
• بەکارھێنانی توندوتیژی لەکاتی پەروەردە ‌کردن یەکێکە لەھۆکارەسەرەکیەکان

چارەسەرکردنی ئالوودەبون دەستکاری
بەگشتی و ئالوودەبون بە ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی زۆر سەختە،‌کاتی زۆری دەوێت ھەروەھا زۆری تێ دەچێت, کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگا و دەوڵەت لەبەرئەوەی کۆمەڵگا لە جیاتی بایەخ و پەرەپێدانی بواری تەندروستی، خوێندن، پیشەسازی، ژینگە و بەرفراوانترکردنی کاروبار و چالاکیی لاوان و گرنگی دان بەژیان و گوزەر‌انی منداڵ و خێزان ناچارە مەسرەف بکات لەچارەسەرکردنی دیاردەی ئاڵوودەبون بەکردنەوەی بەندیخانەو شوێنی تایبەت بۆ چارەسەرکردن ئەمەش بێ گومان دەبێتە ئەرکێکی گەورە لەسەر کۆمەلگا ‌لەبەر ئەوەباشترین چارەسەر ئەوەیە تاک بەھەموو شێوەیەک خۆی دوور راگرێت لەم دیاردە نابەجێیە،بەپێی توانا ھەوڵی ئەوەبد‌رێت باس لەزیانەکانی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بکرێت لەناوو کۆمەڵگا بە تایبەتی لەناو گەنجەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا.

هه‌واڵی زیاتر