سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەمریکا و بەریتانیا سزای خراپتریان بەسەر ئێراندا سەپاند

ەمەریکا و بەریتانیا کۆمەڵێک سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند، کە سزاکان چەندین بواری ئەو وڵاتەی گرتەوە بەتایبەت لەڕووی سەربازییەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەو هێرشە موشەکییانەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامیدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کۆمەڵێک سزای نوێیان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و دەبێت ئێران بەرپرسیارییەتی هەڵبگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سزاکان بەرپرسانی سوپای پاسداران، وەزارەتی بەرگری ئێران، پرۆگرامی ئەتۆمی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکان دەگرێتەوە، هەروەها کۆمەڵێک سزای ئابوری دیکە.

بایدن ڕاشیگەیاند، تەنها لەماوەی دەسەڵاتی ئەودا سزایان بەسەر زیاتر لە 600 بەرپرس کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندوە، لە نێویشیاندا هاوپەیمانەکانی حەماس و حزبوڵا و حوسییەکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش راسپێردراوە بۆ بەردەوامبونی ئەو سزا ئابورییانەی پیشەسازی و کەرتی سەربازی ئێران زیاتر لاواز دەکەن.

لەلایەکی ترەوە حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزایان بەسەر 13 لایەن و کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندوە.

هه‌واڵی زیاتر