سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

زانیاریی فەرمی لەبارەی مووچە و بە بانكیكردنی مووچەخۆران لە بەغداوە گەیشت

شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەش، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی وەرگرتنی داهاتی هەرێمی كوردستان، بە بانكیكردن مووچەخۆران و پارەداركردنی مووچەخۆران كراوە، هەروەها قسە لەبارەی رادەستكردنی داهاتی 50% داهاتی نانەوتی كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی نیسان، لە بەغدا، كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بە سەرۆكایەتیی جێگیری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوە چوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی وەرگرتنی داهاتی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی دارایی عێراق، بە بانكیكردنی مووچەخۆران و پارەداركردنی مووچەخۆران كراوە، لە چوارچێوەی یاسایی بودجەی2023 -2025 و بڕیاری دادگا و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی.

بەگوێرەی راگەیاندراوكە، لە كۆبوونەوەكەدا، ئاماژە بە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دراوە، كە بڕیاری دا، بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێژەی 50% لە باج و رسوماتی گومرگی، لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێرێی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق وردبینی تێدا دەكرێت.

روونكراوەتەوە، ئەمە هەنگاوی یەكەمە بە ئاراستەی چارەسەربوونی تەواوی كێشە هەڵپەسێدراوەكان.

ئێوارە دوێنێ، شاندێكی وەزارەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتنە بەغدا، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، هەروەها چارەسەركردنی كێشەی بە بانكیكردنی مووچەخۆران، داهاتی نانەوتی.

هاوكات لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە كرا، بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: هەرێم دژی تەوتینی مووچە نیە و زیاتر لە ساڵێکە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لە هەرێم لە ڕێگەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەنديی عێراقی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من) ەوە دەستی پێکردووە.

هه‌واڵی زیاتر