سوپای پاسداران درۆنێکی نوێی بۆمبڕێژکراوی دیکەی ئاشکرا دەکات.
سوپای پاسدارانی ئێران درۆنێکی نوێی بۆمبڕێژکراوی دیکەی دروست کردووە کە هاوشێوەی درۆنی لێنستی ڕووسییە و تایبەتمەندییەکی درۆنەکە کۆنترۆڵکردنێتی بۆ پێکاندنی ئامانجەکە لە دوای هەڵدانییەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران کە نزیکە لە سوپای پاسداران، وێنەی درۆنە نوێیەکەی پاسدارانی بڵاو کردووە و ئاماژەی داوە، تا وەکوو ئێستا سوپای پاسداران ناوی ئەو درۆنە نوێیەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام درۆنەکە خاوەنی سیستەمێکی هۆشمەندە و دەتوانرێت لە دوورەوە کۆنترۆڵ بکرێت و لە ئاسمانەوە چاودێری شوێنی مەبەست بکات بۆ ئەوەی لە پێکاندنیدا وردبین بێت.
تایبەتمەندییەکی دیکەی درۆنەکە بچووکیی قەبارەکەیەتی کە وەک چەکێکی کەسی دەتوانرێت بە ئاسانی هەڵبگیرێت و بۆ تێکشکاندنی بۆسەکان بەکار بهێندرێت.
هەروەها لە شێوەو تایبەتمەندییەکانی درۆنەکە لاسایی درۆنی لانسێتی ڕووسی کراوەتەوە.