سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ھەواڵێکی گرنگ لە زڵھێزێکی جیھانەوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە


ئیمانۆئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا جەخت دەكاتەوە كە وڵاتەكەی لە هاوكاریی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

سەرۆكی فەڕەنسا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (كوردستان 24) ڕای گەیاند كە لە هاوکاریی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و هاوبەشیشیان هەیە.

ماكرۆن سەبارەت بە هەولێر، گوتی: “دەزانن ئێمە چەندە گرنگی بە ئاسایشی هێزەکانمان و ئاسایشی هاوپەیمانەکان دەدەین لە تەواوی ناوچەکەدا، بۆیە زۆر پابەندین و سیستەمی خۆمان لەوێ جێگیر کردووە.”

باسی لەوەش کرد: “ئێمە لە هەولێر سیستەمی پاتریۆتمان نییە، بەڵام خۆمان گونجاندووە، سیستەمی خۆمان لەگەڵ سەرباز و هێزە تایبەتەکانمان لەوێ جێگیر کراون، بۆ ئەوەی تواناکانمان و لەگەڵیشیدا دۆستەکانمان بپارێزین.”

هه‌واڵی زیاتر