سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دواین سێ چاڵاكی پەكەكە دژی ھەرێم و بەراوردێك لەگەل داعش و ئەلقاعیدە

دوای رووداوەكانی زینی وەرتێ، پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، تەكنیكی شەڕكردنی گوڕیوە و لە ئێستادا ھەمان تەكنیكی تیرۆرستانی (قاعیدەداعش) پەیڕەو دەكات، بەلام بۆ بەرامبەر كورد نەك دوژمنانی كوردستان.

چەكدارەكانی پەكەكە لە ٨ـی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ سێ چاڵاكیان دژی ھەرێمی كوردستان ئەنجام داوە، ئەگەر سەرنج بدەینە شێوازی چاڵاكیەكان، دەردەكەوێت كە ھەرسێكیان دەچێتە چوارچێوەی كردەی تیرۆستانەوە، چونكە لەم سەردەمەدا تەنھا تیرۆرست ئەم جورە كردانە ئەنجام دەدەن.

لە ٨ـی ئۆكتۆبەر، چەكدارەكانی پەكەكە بە فەرمانی موراد قەرەیلان، غازی سالح ئالیخان، بەرپرسی دەروازەی سەرزێریان لە مالی خۆی وبەبەرچاوی مناڵەكانیەوە بە چەكی نیشانە شكێن تیرۆر كرد.

دواتر لە رۆژانی ڕابردوو و بە دیاریكراوی لە ٢٨ـی ئۆكتۆبەر ھاوشێوەی رێكخراوی تیرۆرستی قاعدە لە رێگای بۆمنەوە بوڕی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستانی تەقاندەوە، بەمەش دوو رۆژ ھەناردەی نەوت ڕاگیرا و زیان بەر ئابووری ھەرێمی كوردستان كەوت، لەم كردەتیرۆرستیەدا پەكەكە بە ئاشكرا ئەنجامدانەكەی خستە ئەستۆی خۆی.

ئەمرۆ ٤ـی ١١ـی ٢٠٢٠ چەكدارەكانی پەكەكە ھاوشێوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆمبێكیان لەسەر رێگای پێشمەرگە لە ئامێدی تەقاندەوە و لە سەرئەنجام پێشمەرگەیەك شەھید بوو و دوو پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.

پەكەكە چەكدارەكانی لەسەر رێبازی (بەغدادی و بنلاندن) پەروەردە دەكات

ھەرچەندە لە رووی فكرەوە جیاوازن، بەلام پەكەكە ھەوڵدەدات چەكدارەكانی خۆی لەسەر رێبازی (ئەبوبەكرد بەغدادی، ئەمیری داعشئوسامە بنلادن، ئەمیری قاعیدە) پەروەردە بكات.

شەھیدیكردنی كارمەندی ئاسایش بە تاكتیكی لێیاندەن و ڕابكەن، تەقاندنەوەی بوڕی نەوت بە تاكتیكی بۆمبی دروستكراوی خۆیان و كردەی ئەمرۆش بە تاكتێكی داعش لە خازر و مەلا عەبدولا ئەنجام داوە.

لە چەند رۆژی ڕابردوو پەكەكە و لایەنگرانی لە سلێمانی ھەوڵی ئەوەیان داوە كەشێك دروست بكەن وا خەڵكی ھەرێمی كوردستان بگەیەنن پارتی ھەوڵی نانەوەی شەڕ دەدات ئەمە لە كاتێكدایە ئەم كردەی پەكەكە بە شێوەی تیرۆرستیانە ئەنجامی داوە، ھەوڵی نانەوەی شەڕە دژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نەك تەنھا حزبێك.

هه‌واڵی زیاتر