سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پەكەكە دەلێت:”پێشمەرگەی دیموكرات بێشەرەفن”

بیروڕا – كارۆ ھەورامان

 

هەوڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ تێکدان و شێواندنی پرسی نەتەوەیی و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەیرۆژهەڵاتی کوردستان ئاراستەیەکی مەترسیدارتر بەخۆیەوە دەگرێت و لەدوایین هەڵوێستەکانی ئەم حیزبە بەرانبەر بەدۆخی رۆژهەڵات، سەرجەم شۆڕشگێڕانی ئەو بەشەی کوردستان و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات بەبێ شەرەفدەزانێتو هاوکات وێڕای دانپێدانان بە هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ رێژیمی تاراندا و هەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت بەپەکەکە لە ورمێ، ئەم پەیوەندیانەیان لەگەڵ داگیرکەران بە لۆژیکی دەزانێت و دەیهەوێ بڵێت ئەو رەخنانە نالۆژیکین کەلە پەیوەندیی نێوان پەکەکە و داگیرکەرانی کوردستان دەگیردرێن.

مختاری-ANF.jpeg

 

هەروەک پێشتر بڵاو کرایەوە، رێکخراوی ژینگەپارێزیژیوایشاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند رۆژییەکشەممە 28/6/2020، سێ چالاکی ژینگەپارێزی ئەندامی رێکخراوەکە، بە ناوەکانیموختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمیلەئەنجامی کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرانەی کە رێژیمی داگیرکەری تاران لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەرداون و لەکاتێکداخەریکی کوژاندنەوەی ئاگرکە بوون، گیانیان فیدای نیشتمان کردووە. دواتر حیزبی دیموقراتی کوردستان ـ ئێران لە راگەیەندراوێکی فەرمیدارایگەیاند کە دوو کەس لەو شەهیدانەی ژینگە (موختار خەندانی خەڵکی نەوسوود و یاسین کەریمی خەڵکی شارۆچکەی شمشێر لەهەورامان) ئەندامی رێکخستنە نهێنیەکانی ئەو حیزبە بوون و چەند بەڵگەیەکیشیان لەو پەیوەندیەدا بڵاو کردەوە. حیزبی دیموکرات هاوکاتسپای پاسدارانی بە کوژرانی ئەو سێ چالاکە ژینگەپارێزەی کوردستان تۆمەتبار کردووە.

پەکەکە:موختار خەندانی هەورامییەکی بەشەرەف بوو بۆیە هیچکات نەبوو بە ئەندامی حدکا (حیزبی دیموکرات).”

رۆژی دووشەممە 30/6/2020، پەکەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدافورات نیوز، وێنەیەکیموختار خەندانیـی بڵاو کردەوەو  رستەیەکی لەژێر وێنەکە نووسیبوو کە وێنایەکی تەواو لە هزری پیلانگێڕانەی پەکەکە بەرانبەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان لەو رستەیەدا پیشان دەدرێت. پەکەکەلەژێر وێنەکەی موختار خەندانیدا نووسیبووی:موختار خەندانی هەورامییەکی بەشەرەف بوو بۆیە هیچکات نەبوو بە ئەندامی حدکا (حیزبیدیموکرات). ئەگەرچی بەهۆی کاردانەوەی توندی کوردەکانی رۆژهەڵات پاش چەند کاتژمیرێک ئەم وینەیەیان لە فورات نیوز سریەوە بەلامبەشیوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کرایەوە.

موختار-خەندانی.jpeg
مدیایی پەکەکە: “شۆرشگێڕانی کورد بێ شەرەفن”

ئەگەر بە کورتی شرۆڤەیەک بۆ ئەم وێینە و رستەیە بکەین دەبینین کە دژایەتی کردنی خەباتی رزگاریخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەنپەکەکەوە ئاراستەیەکی مەترسیداری بەخۆیەوە گرتووە، هەربۆیەشە دەبینین کە ئەم هەڵوێستەی پەکەکە شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتییرۆشنبیران و خەڵکی نەتەوە پەرەستی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا. لەم پۆستەدا پەکەکە وێنەیەکی لە موختار خەندانی داناوەکە شاڵێکی لەگەردندایە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە نیشانەی خەباتی رۆژئاوای کوردستان جێکەوتووە. بەتایبەت لەپاش هێرشیتیروریستانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، بە سەدان گەنجی رۆژهەڵات بە بێ ئەوەی بچووکترین بڕواشیان بە بیرو هزریپەکەکە هەبێت بۆ بەرگری لەو شارە کوردستانیە دەستیان دایە چەک و بەداخەوە ژمارەیەکیشیان لە رێگای بەرگری لە کوردستاندا گیانیانبەخت کرد و شەهید بوون. لە راستیدا ئەوەی رێگای نەدا کۆبانێ بکەوێت بەرگری هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان و خەباتکارانیپارچەکانی کوردستان و پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو دەنا پەکەکە چەندەی بەرگری لە عەفرین و سەرێ کانی و جاسووسان و چیایشەکیف و خواکورک وکرد هەر ئەوەندەش بەرگریی لە کۆبانێ دەکرد. لەوکاتەوە ئەو شاڵەی کە شەڕڤانان لە رۆژئاوا لە گەردنیان دەکردیان بە سەریانەوە دەپێچا لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سیمبۆلی بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان جێکەوتووەو هەموو کوردێک بە هەربۆچوونێکی سیاسی جیاوازەوە، بە مەبەستی پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان و خەباتی باکووری کوردستان ئەو شاڵەیان بەکار هیناوە.

رۆژهەڵاتی کوردستان نیشانی داوە کە مەسەلەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی ورزگاریی کوردستان بۆ ئەوان ئەساسە

لەو بارەوە بەڵگە زۆرن، یەکێک لەو کەسانەی کە خۆی خەڵکی ناوچەی هەورامانەو یەکێک لە چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتەو رەخنەگرێکیجیددی پەکەکەشە، وێنەیەکی خۆی و خێزانی داناوە کە ئەو شاڵەیان لە ملدایەو دەڵێ:ئێمە ئەندامی حیزبی دیموکراتین بەڵام بۆ پشتیوانیلە خەباتی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەم کارەمان کردووە نەک بۆ تەئییدی سیاسەتەکانی پەکەکە.”

شال-1024x1003-1.jpeg

رۆژهەڵاتی کوردستان نیشانی داوە کە مەسەلەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی ورزگاریی کوردستان بۆ ئەوان ئەساسە، بینیمان لەکاتیبەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستاندا بە ملیۆنەها خەڵکی رۆژهەڵات رژانە سەرشەقامەکان و جیژنیان گرت. لەئەنجامدا بە سەدان کەسیان دەستگیر کران و بەداخەوە ژمارەیەکیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکیشیان هیشتا لە چاڵەرەشەکانی کۆماری ئیسلامیدان. بەڵام بینیمان هیچکام لە حیزبەکانی باشوور و لایەنگرانی ریفراندۆم نەیانگوت ئەو خەڵکە کە هاتوونەتەسەرشەقام ئەندامی ئێمەن و بەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتی و پرنسیپی کاری رێکخراوەییەوە گوتیان ئەوانە بۆ پشتگیری لە کوردستانهاتوون و ناوی ریفراندۆمی رۆژهەڵاتیان لەسەر دانا.

پەکەکە دەیهەوێ هەرکەس ئەو شاڵەی پێبوو بە ئەندامی خۆی بزانێت

بەڵام پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیە کە کاک موختار بە یەکێک لە شاڵەکانی تایبەت بە خەباتی رۆژئاواوە دەردەکەوێت و ریکەوتیچرکاندنی وینەکەش دەریدەخات کە ئەو کاتە بووە کە رۆژئاوا لەژێر هێرشی بەربڵاوی داگیرکەراندا بووەو ویستوویەتی پشتیوانی خۆی بۆئەو بەشەی کورستان دەرببڕێت کەچی پەکەکە دەڵێ ئەندامی ئیمە بووە. پەکەکە دەیهەوێ هەرکەس ئەو شاڵەی پێبوو بە ئەندامی خۆی بزانێتو بڵێ ئەوەی پشتیوانیی لە رۆژئاوا و کوردەکانی باکوور کردووە لایەنگری منە (پەکەکە)، ئەم بۆچوونەش بەشێوەی ئاگاهانە لە راستیدامەترسییەکی گەورە بۆ یەکڕیزی کورد دروست دەکات و دەیهەوێ خەڵکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان وا لێبکات کە ئیدی پشتیوانی لەباکوور و رۆژئاوای کوردستان دیکە نەکەن تا بەناو پەکەکەوە تەواو نەبێت. ئەم کارەش دەتوانێ دابڕانێکی مەترسیدار لەناو پارچەکانیکوردستاندا دروست بکات کە تەنها داگیرکەران لێی سوودمەند دەبن و وەکوو ژەهرێکی مەترسیدار بۆ خەباتی رزگاریخوازانەی کورد دیتەئەژمار.

پەکەکە دەیهەوێ کوردەکان لەوە زیاتر پارچە پارچە بکات وهەورامیوەکوو نەتەوەیەک جیا لە کورد پیشان بدات

لەبەشێک لە رستەکەی پەکەکەدا هاتووە:هەورامییەکی بەشەرەف بوو”. لەم 3 وشەیەدا سەرەتا هەوڵێک کە ساڵانێکە بە نهێنی کاری بۆدەکات ئاشکرا دەکات و دەیهەوێ کوردەکان لەوە زیاتر پارچە پارچە بکات وهەورامیوەکوو نەتەوەیەک جیا لە کورد پیشان بدات. هەوڵێککە ساڵانێکی داگیرکەران کاری بۆ دەکەن و هێشتا سەرکەوتوو نەبوون. لەبیرمانە کە لەباشووری کوردستانیش رێکخراوێک بەوناوە دامەزراکە هەورامیەکانی بە نەتەوەیەکی جیاواز دەزانی و داوای فیدراڵیەتی بۆ دەکردن کە دواتر دەرکەوت دەستی کۆماری ئیسلامیی ئیران وپەکەکەی لەپشت بووەو جێ نەکەوت و کۆیان کردەوە.

پەکەکە دەیهەوێ مێژووی خوێناوی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد بە بێشەرفی، وێنا بکات

بەڵام بێڕێزی پەکەکە بە خەباتی رزگاریخوازانەی کورد کاتێک دەگاتە ئەوجی خۆی کە دەڵێتبەشەرەف بوو بۆیە قەد نەبوو بە ئەندامی حدکا(حیزبی دیموکراتی کوردستان ـ ئیران). پەکەکە لەکاتێکدا ئەندامانی حیزبی دیموکرات بەبێ شەرەفناودەبات کە بەشێک لە دەسکەوتەپرشنگدارەکانی کورد لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا لەسایەی هەوڵ و خەباتی ئەم حیزبەوە دەستەبەر بووە. بۆ نمونە کۆماری کوردستان لەمەهاباد، ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ناوی پیرۆزی پێشمەرگە وبەشێک لە دەسکەوتە نەتەوەییەکانی ئەو حیزبەن. ئەم رستەیەی پەکەکە بەومانایەیە کە پێشەوای کوردان و یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستانبێ شەرەفبووە، لە روانگەی پەکەکەوە ئەو هەزاران شەهیدەیرۆژهەڵاتی کوردستان کە وەکوو پێشمەرگەی کوردستان لە ریزی دیموکرات و کۆمەلەدا شەهید بونبێ شەرەفن”. بە کورتی پەکەکەدەیهەوێ مێژووی خوێناوی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد بە بێشەرفی وێنا بکات و رەوایی بەو کوشتار و جینایەت و پاکتاوکردنە رەگەزییانەبدات کە ریژیمە داگیرکەرەکان بەرانبەر بە کورد ئەنجامیان داوە. بۆ نموونە پەکەکە دەیهەوێت بڵێ لەسیدارەدانی پێشەوا قازی محەممەدتاوان نەبووە بەڵکوو لەداردانی کەسێک بووە کە پەکەکە بەبێ شەرەفی دەزانێت. هاوکات دەیهەوێ پاکانە بۆ ئەو هەموو تیرۆئرە بکات کەکۆماری ئیسلامی دژ بە رێبەران و شۆڕشگێڕانی رۆژهەلاتی کوردستان ئەنجامی داون.

بەڵام بەڕاستی بێ شەرەف کێیە؟

بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر ئەم بێڕێزیە مەترسیدارەیپەکەکەدا هاتوونەتە دەنگ و نووسیویانە:

بێ شەرەف ئەو کەسەیە کە بە ئاتاتورک سەرسامە و دەڵێ ئەگەر دەوڵەتی تورک لەگەڵ حکوومەتی باشووری کوردستان پەیوەندیی هەبێتخیانەتە بە ئاتاتورک! بێ شەرەف ئەو کەسەیە کە دەڵێ باشووری کوردستان دەبێت بە ئیسرائیلی دووهەم و پێویستە هەتا بەهێز نەبووە لەناوبچێت. بێ شەرەف ئەو کەسەیە کە داوای لێبووردن لە دایکی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەکات و هیچ ئاماژەیەک بە گریلای شەهید وبنەماڵەکانیان ناکات. بێ شەرەف ئەوانەن کە بوونەتە کرێکاری شەڕ بۆ وڵاتە داگیرکەرەکان و ئەو دەولەتانە پارەیان پێدەدەن و لەهەر کوێبیانهەوێ شەڕیان پی دەکەن. بێ شەرەف ئەوانەن بە ئەنقەست بەشێکی زۆری خاکی رۆژئاوای کوردستانیان دایە باوەش تورکیاوەو ئەودەرفەتەی کە بۆ ئەوبەشە رەخسابوو وایان لەبار برد کە قەرەبوووکردنەوەی ئەگەر مەحاڵ نەبێت، زۆر زۆر دژوارە. بێ شەرەف ئەوانەن کەشەڕیان کێشاوەتە باشووری کوردستان و هەنگاو بە هەنگاو بەشێک لە ستراجیترین ناوچەکانی باشووریان دا بە باوەش رێژیمی داگیرکەریتورکیاوە. بێ شەرەف ئەوانەن کە لە چەند حەوتووی رابردوودا هەورامیەکانیان لەسەر نەدانی باج گوللـەباران دەکرد و ئێستا باسی شەرەفدەکەن. بێ شەرەف ئەوانەن کە زمانی نەتەوەیی خۆیان نازانن و بە زمانی داگیرکەران دەدوێن. بێ شەرەف ئەو لایەنەیە کە هەموو هیزیخۆی بۆ دژایەتیکردنی حیزبە نەتەوەییەکانی کوردستان تەرخان کردووە. بێ شەرەف ئەو لایەنەیە کە لەگەڵ هەموو داگیرکەرانی کوردستانداپەیوەندیی چڕی هەیە و هاوکات لەگەڵ هەموو حیزبە کوردیەکاندا شەڕی کردووە. بێ شەرەف ئەو لایانەیە کە بەهێنانە بەرباسی برایەتیگەلان دەیهەوی بۆ هەتاهەتایە کوردستان لە داگیرکاری بهێڵێتەوەئەو رووناکبیرانە لە درێژەدا نووسیویانە ئەگەر بڕیار بێت باس لە بێشەرەفیەکانی پەکەکە بکریت بە کتیبێکی 1000 لاپەرەییش کۆتای نایەت.

لە راستیدا پەکەکە دەیهەوێ بە بێ شەرەف ناوبردنی شۆڕشگێرانی کورد، لاوانی کورد لە خەبات کردن بۆ رزگاریی نەتەوەیی خەمساردبکاتەوە، بەڵام بیگومان کارێک کە ریژیمە داگیرکەرەکانی تاران بە زیاتر لە سەد سال نەیانتوانیوە بیکەن و هەر لە شۆڕشی سمکۆی شکاکینەمر بەملاوە بەردەوام کوورەی خەباتی رزگاریخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەڵە پشکۆی لێ نەبڕاوە، پەکەکە بە جنێوو بێ حورمەتی قەدناتوانێت پێی بگات.

هاوکات لەم رۆژانەدا فایلی دەنگیی یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە بڵاو کراوەتەوە کە بە ئاشکرا باس لە پەیوەندیی پارتی کریکارانیکوردستان و دەفتەری نوێنەرایەتی ئەو حیزبە لە تاران دەکات کە زوبەیر ئایدار بەرپرسی بووە. ناشیشارێتەوە کە پەکەکە لە شاری ورمێیرۆژهەڵاتی کوردستان بنکەی تەندروستیی هەبووە و بریندارەکانی تێدا چارەسەر کردوون، هاوکات ئەم کارەش بە لۆژیکی ناو دەبات.

ئاژانسی پەیامنێر لە ناوەرۆكی بەشی “بیروڕا” بەرپرس نییە

هه‌واڵی زیاتر