ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی ئەمریکا و عێراق بەشدار دەبن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لە “هەرێمی کوردستانێکی خۆڕاگر و بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی سەقامگیری و فێدراڵی پارێزراو.”
هاوکات، گوتیشی، “هانی هەردوو حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین کە هەوڵەکانیان دووهێندەبکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.”
سەرچاوە/روداو