ئاژانسی پەیامنێر

مەسرور بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم بەڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا باڵیۆز بەڕاک پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ شەهیدانی پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستی ئێرانی بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆز تۆم بەڕاکی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد

Related posts

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد.

nabaz

یەکێتی پارێزگاری کەرکووک رادەستی بەرەی تورکمانی دەکات

hakar.herki

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام

mahir