ئاژانسی پەیامنێر

یەکێتی پارێزگاری کەرکووک رادەستی بەرەی تورکمانی دەکات

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە، بافل تالەبانی و بەرەی تورکمانی و حەلبووسی رێککەوتوون کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک رادەستی بەرەی تورکمانی بکرێت.

ئەم رادەستکردنە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ھوتێل رەشید بەرێوە دەچێت کە پێشتر یەکێتی لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە زۆر پشکی کورد لە ئاستی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگای کەرکووک، رازی بوو تەنیا پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە کاتی وەربگرێت و دواتر رادەستی کاندیدێکی عەرەب یان تورکمانی بکات.

بۆ ئەم مەبەستەو گفتوگۆکردن لەبارەی وردەکارییەکانی ڕادەستکردنەکە، ئەمڕۆ بافڵ لەگەڵ محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە.

Related posts

ھۆشدارییەک لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ ھاوڵاتیان، ئاگاداریبن فێڵتان لێ نەکرێت.

nabaz

زانا مەلا خالید:سەرۆک بارزانی چ وێنەیەکی نیشانی جیهاندا

jabar

شاندەکەی پارتی گەیشتە لای سوودانی.

nabaz