لە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێرە لەگەڵ پارێزگای هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا منارەی شوێنەواریی چۆلی نۆژەن بکرێتەوه و ئەو کەم و کورتییانە هەیەتی چاک بکرێن.
ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا لیژنەیەکی پسپۆڕ لە وڵاتی چیکەوە سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد و بەدواداچوونیان بۆ دۆخی منارەی چۆلی کرد، دەرکەوت منارەی چۆلی وەکو خۆیەتی و هیچ جوڵەیەکی نەکردووە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر چاککردنەوەی کەم و کورتییەکانی منارەکە پێویستە جارێکی ئەو کەم و کورتییانەی هەن و لەو ماوەیەدا هاتوونەتە پێش چاک بکرێن.
جگەلە چاککردنەوەی منارە، پلانەکە بەو شێوەیە دەوروبەری منارەی چۆلی خاوێن دەکرێتەوە و ئەو پەرژینەی هەیەتی هەڵبگیرێت…هتد بۆ ئەوەی وەکو شوێنێکی شوێنەواریی گەشتیاریی سوودی لێ ببینرێت.

