ئاژانسی پەیامنێر

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان: ئامادەکاری کراوە بۆ هەر پێشهاتێک و ئەگەرێکی نەخوازراو

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆ هەر پێشهاتێک و ئەگەرێکی نەخوازراو ، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

پێویست ناکات هاوڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە  بەسە بۆ دابینکردن.

هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە.

هەوڵ و ڕێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ وەک بەشێک لە پلانی فریاگوزاری ئامادەکراو.

لەڕێگەی پلانێکی فریاگوزاری خێرا، ڕەچاوی پێداویستی و جۆر و قەبارەی هەر ڕوداوێک بۆ ئامادەکارییەکانی بواری تەندروستی کراوە.

پلان و ئامادەکاری تیمەکانی پزیشکی گەڕۆک، تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئەمبوڵانس کراوە لە هەر شوێنێکی ڕوداوو و پێشگەیشتن بە نەخۆشخانە. 

سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی تەندروستی ڕاسپێردراون بۆ ئامادەباشی پێشوازی فریاکەوتنەکان و ئێشکگری پزیشکان و کارمەندان و بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست.

لەکاتی پێویستی فریاکەوتن، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 122ی ئەمبوڵانس بکەن، لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمیەک دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکان و سندوقی سکاڵاکان بکەن.

Related posts

مەسرور بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

mahir

سیاسەتمەدارێکی کورد: دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوامن لەسەر سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان

mohammad

بەم زووانە شەڕی حەشدی شەعبى دەستپێدەکات

mahir