ئاژانسی پەیامنێر

شاندەکەی پارتی گەیشتە لای سوودانی.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كراوە.
جەخت لە گرنگی پاراستانی هەماهەنگی و هاوكارییەكان لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسی و نیشمانییەكانی كراوەتەوە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر هەموو ئاستەنگەکان بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە بەدۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.
هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە لەسەر سەرجەم پرسە سیاسی و دەستوورییەكان راوێژ لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت بۆ ئەوەی رێككەوتن و كۆدەنگی دروست ببێت بەتایبەت لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقدا.
جێی باسە لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك و بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئامادەبوون

Related posts

دوێنێ لە گورزێكی سەربازیدا سەری مارەکەمان قرتاند

mahir

ئەمەریکا قسەی کۆتایی کرد

mahir

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد

mahir