سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

‎وتەبێژی گواستنەوەی هەرێم هۆشداریدەدات لە بەكارهێنانی بەرنامەی VPN

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەكارهێنانی بەرنامەی VPN لە  بەبێ بەرامبەر ئەوا ئەو كۆمپانیایە دەتوانێت نهێنی ئەو بەكارهێنەرانە ببات و بیخاتە ژێر چاودێرییەوە.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەكارهێنانی بەرنامەی VPN باش نییە بۆ كارهێنان، چونكە ئەو كۆمپانیایەی خاوەندارێتی دەكات دەتوانێت هەموو زانیارییەكانی ناو مۆبایلەكە ببات.

دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەی پارێزگاكانی باشووری عێراق و داخستنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەبڕیاری  حكومەتی عێراق بەرنامەی VPN لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەكارهێنرا، ئەو بەرنامەیە یارمەتیدەربوو بۆ كردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تویتەر و ئینستاگرام.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم وتیشی، “لەكاتی بەكارهێنانی بەرنامەی VPN بە فری واتا بەبێ كڕینی بەرنامەكە ئەوا هەموو نهێنیەكانی ناو مۆبایلەكان دەكەوێتە لای ئەو كۆمپانیایە، بەڵام ئەگەر بە پارە بەرنامەكە بكڕدرێت ئەوا ئاساییە”.

خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق ماوەی 12 رۆژە بەردەوامی هەیەو حكومەتی عێراق بۆ رێگەگرتن لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی راگرتووە، تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ كردنەوەیان دیارینەكراوە.

هه‌واڵی زیاتر