كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتاییهات و بڕیاریدا ئاماده‌كارییه حزبییه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوانتر بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا بكرێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بارودۆخی سیاسی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار 30/9 ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخی ناوخۆیی حزب گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، بۆشاییه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌بوو پڕكرایه‌وه‌و عاف ته‌یفوور كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ده‌رباره‌ی داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەدا: “بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت و لەوانەشە ببێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان”.
گوته‌بێژی پارتی ئاشكرایكرد كه : “له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا و پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێكه‌وه به‌شداریی بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی ناو پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د ئەوەی خستەروو: “پێویستی به دیراسه‌یه تا بزانین له كوێدا پێویست به گۆڕانكاریی هه‌یه و كێشه‌كان چین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی”.
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیش گووتی: “ئه‌مجاره مافی پارتییه پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاری بكات و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت”.
[youtube]https://youtu.be/cNKZuZHZcW8[/youtube]