سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سوپای عێراق دوو جووتیاری كوردی لە سەرگەڕان گرت

لە بەیانی ئەمڕۆوە دۆخی سەرگەڕان بە تەواوەتی تێكچووە و بەو هۆیەوە ئەگەری پێكدادان لە نێوان كورد و عەرەب هەیە و تا ئێستەیش دوو كورد گیراون.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایار، لەسەرگەڕان
، لە بەیانی ئەمڕۆوە دۆخی سەرگەڕأن بە تەواوەتی تێكچووە و ئەگەری شەڕ و پێكدادان هەیە.
ماوەی چەند رۆژێكە عەرەبە هاوردەكان لە سەرگەڕان چوونەتە سەر چەند ماڵێكی كورد، و خێوەتیان هەڵداوە، هاوكات جووتیارانی كورد هەڕەشەی سووتاندنی خێوەتی عەرەبە هاوردەكان دەكەن كە ماوەی چەند رۆژێكە هەڵیانداوە.
باسی لەوەش كرد، لەم پرسە سوپای عێراق بێلایەنی خۆی نەپاراستووە و دوو جووتیاری كوردی گرتووە، ئەوەیش هێندەی تر دۆخەكەی تێكداوە.
لە پەڵكانەش دخۆكە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە نێوان جووتیارانی كورد و عەرەبە هاوردەكان هەیە بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە نێوانیان هەیە.
هه‌واڵی زیاتر