وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: تا ئێستا له 75%ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی (هه‌ژماری من) وه‌ربگرنە‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە تا ئێستا له 75%ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی (هه‌ژماری من) وه‌ربگرنە‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان – ژمێریاری گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: “له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)دا پێشه‌نگ بووە له كاره‌كانیدا و تاوەکوو ئێستا 75%ی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و رۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێنه‌وه.”
روونیش کراوەتەوە: “له مانگی نیسان لە قۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پێشمەرگە مووچه‌یان له رێگەى (هەژمارى من) وه‌رگرتووە.”
هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسى تیمى (هه‌ژمارى من) دەکات لە حكوومەتى هەریمى كوردستان کە بەردەوام لە هاوكاریى و هەماهەنگیدان لەگەڵیان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسه‌كە و سەرکەوتنی.
ئاماژە بەوەش دراوە: “لێره‌وه دڵنیایی ده‌ده‌ین كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) رادەگەیەنێت كه بریتییه له ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی مووچه به ڕێگەی ئه‌لكترۆنی.”