سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پارتی لە بەغدا دەکشێتەوە؟

پارتی لە بەغدا دەکشێتەوە؟
تەنیا کوردی
بەرلەوەی پرسی کشانەوەی پارتی لەبەغدا بخەینە بەر شرۆڤە دەکرێ سەیری ئەم وڵاتانە بکەین کە سەرباری نیگەرانیان لە پرۆسی سیاسی لە عێراق ئایا ئەوان کشاونەتەوە؟
بابەتی کشانەوەی پارتی لە بەغدا تەنیا پێوەندی بە پارتی نییە، بەڵکوو پێواندارە بە کۆی پرۆسەی سیستەمی حوکمڕانی لە ھەیکەلی فیدڕاڵی عێراق، کە پارتی نوێنەرایەتی کوردستان دەکات لەم ھەیکەلەی کە تا ئێستا ئێران نەیھێشتوە دەسەڵاتەکان لە خزمەتی حوکمڕانیەکی دروستی فیدڕاڵی بێت.
ھەر کاتێ پارتی کشایەوە ئەوا بەواتای کشانەوەی کورد و پێکھاتەکانی کوردستانیش دێت لە عێراقی فیدڕاڵ..

ئایا ئەمریکا لە عێراق کشاوەتەوە؟
…………………………………..
تازە ئەمریکا دەڵێن ئێران دەیەوێ وڵاتانی تر بکاتە بە دیلی ئەمریکا لە عێراق و دەڵێن ناڕۆین…لە وەڵامی کشانەوەی ئەمریکایش لە عێراق ئەوان بە ئارامی بە بەغدایان گوت ئەگەر ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە ئەوا پێگەی سەربازی و دیپلۆماسی و ئابووری ئەمریکا لە ھەولێر جێگیر دەبێت، کەوایە ئەمریکا ناکشێتەوە و ئیتر دەیەوێ گۆڕانکاری لەم حوکمڕانیەی عێراق بکات لەو وادەیەی کە بۆی تەوقیتکردووە کە ئێستا بە قۆناغی ھێرشکردنە سەر میلیشیاکان لە یەمەن دەستی پێکردووە و لە غەزە شەڕ ھەیەو ئاگرەکە دەچێتە لوبنان و لە سوریاش گورزی ئەمریکا لە دژی میلیشیاکان ھەیەو لە عێراقیش میلیشیاکان بێدەنگ بوونە، کەوایە ئەمریکا نەوەک ناڕوات بەڵکوو دەیەوێ نەخشەی حوکمڕانی لە عێراق بگۆڕێت لەو وادەیەی کە دوای محەتەی جەنگ لە ئۆکراین و غەززە نۆرەی کەوتنی ئەم دەسەڵاتەی پشتەوەی مەتبەخی سیاسی عێراقە.

ئایا بەریتانیا کشاوەتەوە؟
…………………………..
بەریتانیا ھاوھەڵوێستی ئەمریکا دەڵێن رووسیاو چین دەیانەوێ ببنە بەدیلی بەریتانیا لە عێراق و ناکشێینەوە…
بەریتانیا ئامادەکاری گەورەی کردووە کە ئێستا لەبەرەی دژ بە ئێرانە و لە یەمەن گورزی بەردەوام لە حوسیەکان دەدەن و ئەوان خۆیان داناوە کە ناوچەکە لە رۆژھەڵاتی ناوین دەگۆڕن و بەرگری لە نفوزی ئابووری خۆیان دەکەن و ئەم سیستەمە حوکمڕانیەی ئێستا کە ھەیە ئەوان نەخشەی گۆڕانیان لەگەڵ ئەمریکا داڕشتووە کە لەڕووی وزەو حوکمڕانی لە رۆژھەڵاتی ناوین گۆڕانکاری روودەدات و لە داھاتوو جەنگێکی گەورەیان لە پێشە.
ئێران دەڵێن، عێراق تابعی ئێمەیەو ناڕۆین و دەمێنینەوە، ئێران عێراقی بە بارمتە گرتووە و دەیەوێ لەرێگەی بەردەوامی فەوزا لە عێراقدا، تاران خۆی بپارێزێ و خۆیان راستەوخۆ نەچنە جەنگەوە وەک ئەو دیمەنەی لە یەمەن و غەزە و سووریا دەبینرێ کە وەکیلەکانی ئێران شەڕ دەکەن و تاران خۆی بێدەنگ کردووە وەک مەتبەخێکی سیاسی وەکیلەکانیان خسۆتە شەڕ.
وڵاتانی تر بەشێوەی کارا بوونیان لە عێراق ھەیە…بۆیە کشانەوەی پارتی دەبێ لە حاڵەتێک بێت کە وادەی پێشوەختەی گۆڕینی ئەم حوکمڕانیەی عێراق بێت، ئێستا پارتی حزبێکە لە شەڕی سایکۆلۆژی و فشاردا خاوەن ئەزمونێکی خۆڕاگری بەھێزەو ھەمیشە حزبێکی دوورمەودایەو لە کۆتاییدا گرەوەی ھەرێم دەباتەوە لەڕووی ھەرێمێک بۆ سەر نەخشەی بەھێزی ئابووری لە رۆژھەڵاتی ناوین و، ھەرێمێک بۆ ئامانجی گەورەتر لە داھاتوو..
ئێستا روونە کە بابەتی کشانەوەی پارتی لە بەغدا ھەر بەتەنیا پێوەندار نابێ بە پارتی پێوەنداریشە بە تەوقیتی گۆڕانکاری لەم سیستەمە حوکمڕانییەی لە عێراق ھەیە، لای بەغدا ئەم بابەتە روونە، بۆیە چاوەڕوانکراوە کە بەغدا تەنەزول لەسەر زۆر شت بکات و لە دەسپێکدا سازشی بەغدا لە بابەت موچە دەبێ و دواتر لەسەر پرسەکانی تر، خۆ ئەگەر وانەکەن خۆیان گۆڕێک بۆ داھاتووی خۆیان ھەڵدەکەنن ..ئیتر ئێستا روونە کە ئایا پارتی بۆ ناکشێتەوە، ئەوکاتەی بکشێتەوە لای پارتی روونە کەی تەوقیتی کشانەوە دروستە، بەڵام لەھەردوو باردا بۆ بەغدا روونترە مانەوەی پارتی لە بەغدا واتە دەستھەڵگرتن لە سزادانی خەڵکی کوردستان، کشانەوەی پارتیش واتە دەسپێکی کۆتایی ئەم دەسەڵاتە لە بەغدا.

هه‌واڵی زیاتر