سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆک بارزانی نائومێدی کردن و زەنگی داڕمان و تێکچوونی عێراقی لێدا

سەرۆک بارزانی، نائومێدی کردن
تەنیا کوردی

فۆکسی زۆرترین دەستێکی ناوخۆیی و دەرەکی ئەوانەی دژی قەوارەی ھەرێمی کوردستانن، کە درێژکراوەی مەوجێکی دیکەی ئیرھابی فکرن بۆ تێکدانی دەروونی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەوەبوو قەوارەی ھەرێم ھەڵدەوەشێتەوە، بەڵام سەرۆک بارزانی نائومێدی کردن و زەنگی داڕمان و تێکچوونی عێراقی لێدا ئەگەر بەم سیاسەتەی ئێستا بەردەوام بن، کە ھەڕەشە لەسەر دیموکراسی و فیدڕاڵیەت ھەیە، ھەڕەشە لەسەر داھاتووی عێراق ھەیە، ھەڕەشە لەسەر لەناوچوونی عێراق ھەیە..
ئاماژەکانی سەرۆک بارزانی روونن، کە ھەرێم رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا کردووە، مانای کەوتن و لاوازی ھەرێم نییە، وەک پێشوەختە خەڵکانێکی شۆڤین و خەڵکانێکی ناوخۆیش کە ھاوکاری نەیارانی ھەرێم دەکەن، مانای دەکەنەوە، بەڵکوو ئەمە ھێزی ھەرێمە کە ھەمیشە لەناوچەکەدا بوونی ھەیەو لەسەر ئەو نەخشەڕێگایەی خۆی دەڕوات کە لە کۆتاییدا داھاتووی ھەرێم دەپەڕێنێتەوە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتوو.
چینییەکان دەڵێن، گەر ماڵەکەت تاریکە، نەفرەت لە تاریکی مەکە مۆمێ داگیرسێنە…
٣٣ ساڵە کورد ئاوەدانی دەخاتە نێو ماڵی خۆی تا قەوارەو ئەزموونی ئێستای ھەرێم دروستبوو، ئێستاس ئەم ئەزموونە درێژەی دەبێت، لەسەر نەخشەڕێگای سەرۆک، قۆناغەکە تێدەپەڕێت و ھەرێم لە داھاتووی خۆی ناترسێ، ئەوانەیشی لەناوخۆی ھەرێم دژی قەوارەکەن و بیانوو بە تاریکی دەگرن، ئەھلی کردار نین، ئەمانە لە کۆتاییدا بەر نەفرەتی مێژوو دەکەون و لە داھاتوو شکست دێنن.
بەغدا تەمەننا دەکات وەک ھەرێم ئاوەدان بێت، کەچی دەستێکی سیاسی لێرە خەڵک دەترسێنن کە ھەرێم دەکەوێ، ئەم دەستە دەمێکە ھەن بە فکرێکی ئیرھابیانە چاویان بە پێشکەوتنی ھەرێم ھەڵنایەت، چونکە لە دیموکراسیەت و ئازادی و ئاوەدانی و گشت بوارەکانی دیکە دەمێکە دۆڕاون، ئەمانە تەنیا لە تاریکی دەژین، بۆیە نەفرەت لە رووناکی دەکەن، چونکە دەستیان کەلەپچەی دەستی بەغداو وڵاتانی ئیقلیمییە، ئەھلی کردار نین و ھەمیشە دەفتەری عەمەلیان بەتاڵە.
سەرۆک نائومێدی کردن، ئاماژەکانی سەرۆک بۆ دڵسۆزان و خەمخۆرانی کوردستان روونە، کە داھاتووی ھەرێم رۆشنەو، نەیارانیش لە داھاتوو بەرەو توانەوە دەچن.

هه‌واڵی زیاتر