سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سوپاس سەرۆک،بە ھۆشدارییەک بەغدات ناچار کرد

سوپاس سەرۆک بارزانی..
تەنیا کوردی
لەگەڵ گەمارۆی سیاسی لەلایەن بەغدا بۆسەر ھەرێم و ساڵێکی سەختی پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێم..
لەگەڵ زروفی سەختی دارایی و راگرتنی نەوت و ساڵێکی سەختی ئابووری.
لەگەڵ فشاری ئیقلیمی و بیانوی ناوخۆیی و ساڵێکی سەختی ناوچەکە و بیانوو گرتن بە ھەرێم.
سەرۆک بارزانی بەشێوەیەکی پراگماتیکی ھەنگاو بەھەنگاو نەیھێشت قەوارەی ھەرێم بکەوێ و بەردەوامی بەو نەخشەڕێگایە دا، کە ھەرێم تواناو تەحەمولی ھەموو فشارێکی ھەیەو ئیرادەو ورەی پێشمەرگەو خەڵکی نیشتمانپەروەر بەرزە بۆ دەستگرتن بە داھاتووی ھەرێمەکەیان نە رادەستبوون ھەیە نە کەوتن، بەڵکوو ئامانج تێپەڕاندنی قۆناغەکەیە و بەرەو ھەڵبژاردن و گەشەی نوێی ھەرێم ھەنگاو دەنێین..
سوپاس سەرۆک، نەتھێشت ھەرێم بچێتە ژێر دابەشکاری جوگرافی و ببێتە بەشێک لە یاری ناوچەکە و ئەزموونی نەمێنێ..

سوپاس سەرۆک…
بە ھۆشدارییەک بەغدات ناچار کرد، کە شانبداتە ھەڵبژاردنی ھەرێم و ئەو نیەتەی لە بەغدا ھەبوو کە بە بیانووی بۆشایی ھەڵبژاردن ھەرێم بخەن، بەڵام ئەو خەونەی نەیارانت لە بار برد.
سوپاس سەرۆک..تۆ پاڵپشت و پارێزەری پێکھاتەکانی، راستە کورسی پێکھاتەکان بەغدا ھەڵیوەشاندەوە، بەڵام نرخی پێکھاتەکان بە کورسی نییە، پێکھاتەکان دەزانن کە دەستێکی سیاسی لە بەغدا دژی گەشەو دیموکراسیەت و سەقامگیری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ھەرێمە بەڵام تۆیان ھەیەو پێکھاتەکان ناکەون، چونکە نرخ و سەنگی ژیانێکی شایستە بۆ پێکھاتەکان لای سەرۆک بە کورسی نییە، بەڵکوو قەزیەکەتانە کە کوردستان ماڵی خۆتانەو ھەمیشە لە ھەیکەلی حوکمڕانی ھەرێمدا دەبێ پێکھاتەکان لە تۆپی بڕیار بن، چونکە کوردستان نیشتمانی ھەمووانە بەسەرجەم پێکھاتەی نەتەوەیی و ئاینزاکانەوە..
سوپاس سەرۆک.
دوای ھەڵبژاردنی ھەرێم لە جیاتی کەوتنی ھەرێم، دڵنیاین کە:
-قەزیەی کوردی جارێکی تر گەشاوەتر دەبێ.
-تەوازنی دیپلۆماسیت زۆر باڵاتر کرد.

  • نەتھێشت کورد لە موسڵ بکەوێ، نەتھێشت ئاگری تائیفی کوردستانیەتی کەرکووک بسوتێنێ.
    -نەتھێشت ئێزدییەکان و مەسیحی و تەواوی پێکھاتەو ئاینزاکان، قڕبکرێن..
    -نەتھێشت، دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم بکەون.
    نەتھێشت شەڕی سیاسی لە ھەرێم ئاگر بەرداتە نێو ماڵی کوردی.
  • دەرچەت لەناو شەڕێکی پڕ لە سیاسی کە بەرگی یاساییان بۆ کەڤەر کردبوو، دۆزیەوە و شکستت پێھێنان.
    سوپاس سەرۆک…
    دووبارە بە ئیرادە و ئەزمونی جەنابتان، دیموکراسی و پێشکەوتنی ھەرێم بە ھەڵبژاردن دەگەڕێتەوە تۆپی ناوچەکە.
    لە ئێستاشەوە بانگێھێشتی نەیارانت کرد سەرەخۆشی لە خۆیان بکەن، نەیانتوانی فاتیحە لەسەر قەزیەی کوردی و ئەزموونی ھەرێمەکەمان بخوێنن.
    سوپاس سەرۆک…
    ھەمیشە قەزیەی کوردی کە رەگی لە دڵی جەماوەرەوە پتەوە، لەناو قوڵایی جەماوەردا بۆ پارێزگاری لە ھەرێم، کوردستان تۆی ھەیە..پێشمەرگە تۆی ھەیە، ئەزموونەکە تۆ بنیاتتناوە، بۆیە ھەرێم نەکەوت و ناکەوێ و بەھێزەوە لە جاران زیاتر لەسەر پێی خۆی وەستاوەو دەوەستێ.
    سوپاس سەرۆک..
    ئەوانەی دەیانویست درێژەپێدان بە سیاسەتی برسیکردنی خەڵک، کوردستان وشک بکەن، ئەمڕۆ بەھێزی تۆ، دادگای فیدڕاڵی و نوێنەرانیان دەڵێن، دەبێ بەغدا حەقی ھەرێم بنێرێ ئەگەر ئەم حەقە نەدرێ، پێشێلکارییە.
    سوپاس سەرۆک، دەیانویست قەزیەی کوردی لەناو ماڵی کوردستان بخنکێنن، بەڵام ئەمڕۆ نەیار و گشت ئەوانەی ئەمە نیەتیان بوو، سەرەخۆشی دەبێ لە خۆیان بکەن، چونکە بە ھۆشدارییەک، خەتی سووری میللەت و گەلی کوردت نیشانی ھەمووان دا.
    لەم ھەڵبژاردنەی داھاتووش پارتی ھەر ھێزی یەکەم دەبێت، سوپاس سەرۆک.
هه‌واڵی زیاتر