هه‌ولێر بۆ له‌گه‌ل تاران گفتوگۆ ناکات ؟!
سیامند سێلکی
دوای هێرشه تیرورستیه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌رماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی ، لێره‌و له‌وێ خه‌لکێک له‌ڕوانگه‌یه‌کی عاتفیه‌وه ده‌پرسێت و ده‌لێ : مادام تاران له‌پشت هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌یه که له‌به‌غداوه بۆ کورد دروست ده‌کرێن ، مادام تاران پیلان داڕێژه‌ری سیاسه‌تی برسیکردنی کوردستانیانه‌و له‌ڕێگای موشه‌که مندال کوژه‌کانیه‌وه منداله‌کانمان خه‌لتانی خوێن ده‌کات . بۆ له‌پێناو کوتایی هێنان به‌و هه‌موو غه‌درو زۆلمانه هه‌ولێر لەگەڵ تاران گفتوگۆ ناکات ؟!
بێ گومان ئه‌وانه‌ی بێ ئاگان له‌ڕووداوه‌کان ڕه‌نگه ئه‌مه به‌پرسیارێکی لوژیکی بزانن و پێیان وابێ هه‌ولێر غه‌در ده‌کات له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کان و کوتاییهێنان به‌مه‌ینه‌تیه‌کان گفتوگۆ لەگەڵ تاران ناکات !!
بەڵام هه‌رکه‌سێک ئاگاداری ڕووداوه‌کان بێت ، زۆر باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که به‌درێژایی سالانی ڕابوردوو هه‌ولێر له‌ژێر ڕۆشنایی سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکانی خەڵکی کوردستان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر ئاماده‌ی گفتوگۆی جدی و بنیاتنه‌رانه بووه له‌گه‌ل ئێران و هه‌موو دراوسێکان .هه‌ولێر له‌سونگه‌ی بڕوا بوون به‌هێزی مه‌نتق هه‌میشه پێی وابووه که دانۆستاندن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه باشترین و سه‌رکه‌وتووترین بژارده‌یه بۆ کوتاییهێنان به‌کێشه‌و ئالۆزییە‌کان . لێ مخابن ئێران دوور له‌ئه‌ته‌کێتی سیاسی و له‌ڕوانگه‌ی مه‌نتقی هێزه‌وه مامه‌له‌و سه‌رده‌ری له‌گەڵ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌و پێێ وابووه وه‌کو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشاکانی سه‌فه‌وی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌لکی دیکه به‌کوێله بگرێت و بخاته خزمه‌ت ئه‌جێنداو به‌رژوه‌ندیه‌کانی !
دیاره له‌زۆر شوێن وه‌کو قه‌ندیل و سلێمانی و به‌غداو دیمه‌شق و به‌یروت و یه‌مه‌ن و غه‌زه ، ئه‌مه بۆ ئێران چووته سه‌رێ و توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنانه ده‌سته‌مۆ بکات و بخاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییە‌کانی ، بویه به‌هه‌مان ئه‌قلیه‌ت به‌رده‌وام به‌زمانی هه‌ڕه‌شه‌و خۆسه‌پاندن هه‌ولیداوه داواکاریه ناشه‌عیه‌کانی خۆی به‌سه‌ر هه‌ولێریشدا بسه‌پێنێت که‌به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌که‌م : هه‌ر وڵات و لایه‌نێک ئێران به‌دوژمنی خۆی بزانێت ،ئه‌بێ هه‌ولێریش وه‌کو دۆژمن لێی بڕوانێت و پێشمه‌رگه ئاماده بێت هاوشێوه‌ی چه‌کدارانی حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن و حه‌ماسی فه‌له‌ستین و حزب الله‌ی لوبنانی وگروپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی موشه‌ک تێی بگرێت !
دووه‌م: هاوشێوه‌ی به‌غداو نه‌جه‌ف و دیمه‌شق و به‌یروت و سلێمانی ، شه‌قام به‌ناوی قاسم سلێمانی و ڕه‌مزه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی بکرێت و وێنه‌کانیان له‌ده‌روازه‌ی شاره‌کان هه‌لبواسرێن و له‌هه‌موو شاره‌کانی هه‌رێمیش حوسێنیه بکرێنه‌وه‌و ده‌ستکراوه بکرێن بۆ به‌شیعه‌کردنی کومه‌ڵگای کوردستانی .
سێیه‌م : هه‌ر که‌سێک ئێران داوای کرد هاوشێوه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ڕاده‌ستیان بکرێته‌وه .
چواره‌م : ڕێگای حاجی ئومه‌ران سێمالکا بخرێته خزمه‌ت گه‌یاندنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ئێرانه‌وه بۆ سوریا‌و لوبنان .
پێنجه‌م: هه‌رێمی کوردستان وه‌کو هه‌رێمێکی فیدرالی و دان پێدانراو ده‌ستبه‌رداری مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ فیدراڵیه‌تی ئیداری و هاوشێوه‌ی ڕۆژ ئاوای کوردستان ناوی کوردستان به‌کار نه‌هێنرێت.
بێ گومان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر که له‌بواری ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردندا گوزارشت له‌هزروفه‌لسه‌فه‌ی سیاسی رێبازی بارزانی نه‌مرو دونیابینی سه‌رۆک بارزانی ده‌کات له‌سونگه‌ی پابه‌ند بوون به‌و بنه‌ما به‌رزانه‌ی ڕێبازی بارزانی نه‌مر له‌سه‌ری دامه‌زراوه هه‌میشه به‌وپه‌ڕی بڕوابوون و خوڕاگریه‌وه زمانی هه‌ره‌شه‌و خۆسه‌پاندنی ڕه‌دکردووته‌وه‌و ئاماده نه‌بووه بچێته ژێر باری داواکاریه ناشه‌ڕعیه‌کانی ئێران . له‌ئاینده‌شدا جگه له‌ڕێزگرتنی به‌رامبه‌رو ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌هیچ شتێکی دیکه رازی نابێت .
.