سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

شیعەکانی نزیک لە ئێران دۆڕاوی ماوەی ٢٠ساڵی رابردووی عێراقن

ئەو حزب و کەسایەتیانەی شیعە کە نزکن لە ئێران تووشی گەورەترین شکست ھاتن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

ئەو حزب و کەسایەتیانەی شیعە کە نزکن لە ئێران تووشی گەورەترین شکست ھاتوونە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ،کە لەماوەی ٢٠ ساڵە حوکمی عێراق دەکەن و ھەموو دەسەڵاتێکیان ھەیە جگەلەمەش لە لایەن ئێرانەوە ھەموو پاڵپشتییەکی نایاساییان بۆ دەکرێ.

ئەو حزبانەی ئێستا کە خۆیان لە چوارچێوەی ھەماھەنگی دەبیننەوە، حکومەتی عێراق بەڕێوە دەبن، پێکھاتوون لە حزبەکانی ھەریەک لە نوری مالیکی و ھادی عامری و عەمار حەکیم و قەیس خەز عەلی، لەکۆی (285) کورسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە (101) کورسی بردووە. ئەمەش بە گەورەترین شکست دادەنرێ بۆ ئەو حزبانەی لە نێو چوارچێوەی ھەماھەنگین.

شکستێکی دیکە کە دووجاری ئەم چوار چێوەیە بۆتەوە کە سەرانی شیعە بەڕێوەی دەبەن ، دۆڕاندنی شاری بەغدایە کە ڕێژەی کورسییەکانیان کەمە لە چاو لیستەکەی موحەممەد حەلبووسی کە زۆرترین کورسی بەغدايان بردووە.

کەمینەیەکی شکست خواردووی سەر بە ئێران حوکمی عێراق دەکەن، ئاسۆی عێراق ناڕوونە چاوەڕوان ناکرێ داھاتوو باشبێ ئاماژەکان دەرکەوتن ،گرنگترینیان کەمی بەشداری ڕێژەی ھاوڵاتیانە لە ھەڵبژاردنەکان و ناسەقامگیری ئەمنی و بەکارھێنانی مەزھەبە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە یاسایی ونایاساییەکان، ھتد،،.

ماھیر تاھیر

هه‌واڵی زیاتر