ئهم بهرزهپرده له ههولێر دروست دهكرێت
لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتییان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکووک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین کە یەكێكە لە شەقامە گرینگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، گوژمەی پێویست تەرخان کرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە.
لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر جگە لە دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و دروستکردنی نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیان کە تێیدا ڕەچاوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە، هەموو ئامادەکارییەکان بەکۆتا هاتووە و پڕۆژەکە لە قۆناغی تەندەرینگە و بەمنزیکانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.