سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

حەماس، لە ئەورووپاوە گورزێكی گەورەی بەركەوت

سویسرا، حەماس دەخاتە خانەی تیرۆرەوە و گورزێكی گەورە بەر ڕێكخراوەكە دەكەوێت

ئەمڕۆ چوارشەممە حکوومەتی سویسرا بڵاوی كردەوە كە پشتیوانی خۆی بۆ پۆلێنکردنی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی رادەگەیەنێت، چاوەڕێ دەكرێ ئەم هەنگاوە گورزێكی گەورەی ئابووری لە حەماس بدات.

بەهۆی ئەم بڕیارەوە، لەمەودوا كۆكردنەوەی پارە لە ڕێگەی بانكەكانی سویسرا و ناردنیان بۆ فەڵەستین بۆ چەكدارانی حەماس قورس دەبێت.

جێی باسە سویسرا تا ئێستا بە شێوەیەکی نەریتی بێلایەن بووە، سەرباری ئەوەی هاوپەیمانیی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکایە، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر حەماس ڕەت دەکردەوە و لەبری ئەوە هەوڵی دەدا خۆی وەک دانوستاندنکارێک لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ بگێڕێت.

بەڵام ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی سویسرا ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە لیژنەیەکی گەورەی پەرلەمانی وڵاتەكە داوای لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن کردبوو كە حەماس لە سویسرا قەدەغە بکرێ و بە فەرمی وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن بکرێت.

هه‌واڵی زیاتر