سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بانکی ناوەندی عێراق راگەیاندراوێکی گرینگی دەربارەی ‘دۆلاری کاش’ بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە هەر بانکێک دۆلار بەشێوازی کاش نەداتە هاوڵاتیان بە بیانوی بەرزبونەوەی نرخەکەی رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو بانکانەی دۆلار بە هاوڵاتیان نادەن بەهۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا بەرزە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پێنەدانی دۆلار بە هاوڵاتیان لەلایەن ئەو بانکانەوە بووەتە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان و کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستکردووە.
ئەمەلەکاتێکدایە، چەند بانکێک لە هەرێم و عێراق دۆلار بە هاوڵاتیان نافرۆشن بە تایبەت ئەو کەسانەی هەژماری بانکی کڕینی دۆلارییان لەو بانکانە کردووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیکەی سێ هەزار دینار چووە سەر بەهاکەی.

هه‌واڵی زیاتر