سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کەشناسی; بارانی بەخوڕ دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو رایگەیاند” لە سبەینێوە، شەممە نا سەقامگیری زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە”.

کەشناسی دەشڵێت” لە هەندێ ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما بە (٥-٨) پلە دادەبەزێت و خێرایی با (١٠-١٥)کم/ک دەبێت.

کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەر هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە.

بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

دهۆک:١.٢ ملم

زاخۆ:١٠.٢ ملم

ئامێدى: ٢ ملم

بامەرنێ:٢.٦ ملم

حاجى ئۆمەران: ١.٨ملم

کانى ماسى: ٣.٤ ملم

مانگیش:٣.٢ ملم

هه‌واڵی زیاتر