سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان كرد

سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم”.

ڕاشیگه‌یاند “پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەكەم”.

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت”.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئارامی و ئاشتی و خێر و بەرەكەت بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

مسعود بارزانی

29ـی ڕەمەزانی 1444ـی كۆچی

20ی نیسانی 2023ی زایینی

هه‌واڵی زیاتر