سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەستا حەسەن جەڵتە لێیداوەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

حەسەن نوری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ناوسراو بە وەستا حەسەن، جەڵتەی مێشك لێی داوەو بەپێی قسەی كەسە نزیكەكانی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەو تەندروستی ناجێگیرە.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە شەوی رابردوەوە جەڵتەی مێشك لێی داوەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فاروقە لە سلێمانی.

هەر بەپێی زانیارییەكان دۆخی تەندروستی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ناجێگیرە.

وەستا حەسەن پێشتر نەخۆشی لەگەڵدابوەو چەند جارێكیش بۆ پشكنین چۆتە ئەڵمانیا.

دواتر وا بڵاوکرایەوە کەو وەستا حەسەن کۆچی دوایی کردووە، بەڵام ئەم ھەواڵە رەتکرایە.

هه‌واڵی زیاتر