سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

نامەیەكی كراوە بۆ (ئەكرەم كەعبی)ـیەكەی حەرەكەی نوجەبا و هاوشێوەكانی

نووسینی: پێشمەرگەك

نامەكەی تۆم بینی زۆریش بە دیقەتەوە خوێندمەوە. نامەكەتان بەو پەڕی كین و جەهلەوە نووسراوە و پڕە لە چەواشەكاری و نیشانەی قووڵایی ڕقی كوێرانەی ئێوە و هاوشێوەكانت و ئەوانەیە كە هانتان دەدەن و بەكارتان دێنن بۆ دوژمنایەتی و تێكدان. نامەكەت زێدڕۆیی زۆری تێدایە و قسەی لەخۆت گەورەترت كردووە. نەسیحەتت دەكەم ئاوڕ لە مێژوو بدەیەوە و عیبرەت لەمێژوو وەربگرن. زۆر لە تۆ گەورەتر و جەبارتر ڕێگەی دوژمنایەتی گەلی كوردیان گرتۆتەبەر و تووشی شكست و سەرشۆڕی بوونەتەوە.

بە ڕوونی پێت دەڵێم من و هەزاران پێشمەرگەی قارەمان و سەدانهەزار گەنجی بوێر و وریای كوردستان ئامادەین بۆ گیانفیدایی و بەرگری و شكاندنی ئوستورەی زاڵمان و تیرۆریستان. ئەگەر زۆر حەز دەكەی خۆت تاقی بكەیەوە فەرموو ئەوە تۆ و ئەوە مەیدان ئێمە ئامادەین.

هه‌واڵی زیاتر