سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

رۆبەرتۆ کارلۆسی بەڕازیلی لەھەولێرە

پێشوازیمان لەهەردوو ئەستێرەى تۆپى پێى جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت کرد

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.2.22، لە فرۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى پێشوازیمان لەهەردوو ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ جیهان (رۆبەرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و (باتریك كلویفرت) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى برشلۆنا کرد.
لەدیدارەکەیدا، وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ پایتەختى هەرێمى کوردستان، هیوامان خواست کاتەکانیان لە هەولێر بەخۆشى بەسەربەرن، هەروەها ڕامانگەیاند، کە ئێوە دوویاریزان و ئەستێرەى جیهانى خۆشەویستن لەلاى ئێمە و لەنێو لاوانى هەولێر و هەرێمى کوردستان بەگشتى و خاوەنى هەزارەها هەوادارن، لەو ڕۆژانەى کە لە پایتەختى هەرێمى کوردستانن ئەوە بەچاووى خۆتان دەبینن، بەو ئومێدەى ئەوەش یەکەم سەردان و دوا سەردانتان نەبێت بۆ هەولێرى پایتەخت.

هه‌واڵی زیاتر