سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

“بە زۆر بریكارنامەیان بە كەسێك پڕكردووتەوە و موڵك و ماڵی كەسەكەیان داگیركردووە”

“بە زۆر بریكارنامەیان بە كەسێك پڕكردووتەوە و موڵك و ماڵی كەسەكەیان داگیركردووە”

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو دۆسیەیە ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 27-7-2021 دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی, لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە پۆلاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شیخ جەنگی و ئەفسەرێکی بەشی لیکۆڵینەوەی ئاسایش دەرکرووە”.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی بردنە دەرەوەی پارە سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە، ئێستا ئەو هاونیشتمانییە سکاڵای لەو کەسانە کردووە بە تۆمەتی ئەوەی ناهەقی بەرامبەر کراوە”.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: “لە زینداندا و بە زۆر بریکارنامە بەو هاونیشتمانییە نووسراوە و مۆڵک و ماڵەکانی کراوە بە ناوی چەند کەسێکەوە، کە دووانیان برای لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتین و ئەو ئەفسەری لێکۆڵینەوەش رۆڵی هەبووە لەوەی تۆمەتەکان بەسەر ئەو کەسەدا ساخ بکرێنەوە”.

سەبارەت بەوەی بۆچی ئەو کەسە چەند ساڵێکە بێدەنگ بووە و ئێستا سکاڵا تۆمار دەکات. ئەو سەرچاوەیە گوتی: “ئەو کەسە گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایییەی نێو یەکێتی بە یارمەتیدەرێکی باش زانیوە بۆ ئەوەی لە رێگەی دادگاوە سەروەت و سامانەکەی بۆ بگەڕێتەوە” .

بەپێی سەرچاوەک لە یەکێتی، بێجگە لەو سکاڵایەی لەسەر دوو براکەی لاهوور شێخ جەنگی تۆمارکراون، سکاڵای دیکەش تۆمار کراون و گوتی: “چەند کەسێک لە دادگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان لەلای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەیەک سکاڵایان لەسەر ژمارەی پرسی پەیوەندیدار بە پارە وەرگرتن و زەوتکردنی موڵک و ماڵ و شتی دیکەی پەیوەند بەو بابەتەوە تۆمارکردووە”.

رووداو

هه‌واڵی زیاتر