دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2020 لۆردی بریتانی (هێنری رۆپه‌ر) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (هانا جاف)ـی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد پێكهێنا، ئێستا ئه‌و لۆرده له خێزانه‌كه‌ی جیابووه، به‌پێی زانیاریه میدیایه‌كانی بریتانیا هۆكاری جیابونه‌وه چونكه خێزانه‌كه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده.
له ساڵی 2019 و له گه‌شتێكی خڵیسكان به‌سه‌ر به‌فر له سویسرا هێنری و هانا یه‌كتریان ناسی، دواتر له شوباتی 2020 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا، به‌ڵام ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ته‌نها 18 مانگ بوو و هه‌ردوو جیابوونه‌وه، هه‌رچه‌ند هۆكاره‌كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كۆشكی شاهانه‌ی بریتانیا ده‌زانێت، به‌ڵام هانا بۆ گوڤاری كوینی مه‌كسیكی راگه‌یاند، كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه و جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل هاوسه‌ركه‌ی به‌هۆی بێزاركردنی به‌رده‌وام و جارسكردنم له‌سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌م، هه‌روه‌ك توشی زنجیره‌یه‌ك توندوتیژی و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیش بووم، به‌ڵام هانا ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه ئاشكرانه‌كردووه.
هانا جاف (34 ساڵی) له شاری شانت دیێگۆ له كالیفۆرنیا له ئه‌مریكا له دایكبووه، كچی بزنسمانی كورد داوود جاف و خێزانه مه‌كسیكیه‌كه‌ی لیلیا لورا، هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ده‌بیات و زانستی ده‌روونی، به‌ڵام له مه‌كسیك وه‌كو كارێكته‌رێكی ته‌له‌فزیونی وچاڵاكوان و سیاسی ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌شداریش له زنجیره درامایێكی ئه‌مریكی دا كردووه به ناوی Made in Mexico.
هاوسه‌ره‌كه‌ی لۆرد هێنری رۆپه‌ر (34 ساڵ) كۆری خالی هه‌ردوو شازاده (یۆجینی و بیاتریس) نه‌وه‌كانی شاژنی بریتانیا ئیلیزابێسی دووه‌م، و نازناوی (بارون 22) وه‌رگرتووه.