سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

تەنھا لەماوەی ١٥ رۆژی دەستبەكاربوونی، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕین لە كاتی دەوامی فەرمیدا ھەزار و ١٩١ وێنەی گرتووە

ماوەی ١٥ رۆژە ئاڵوگۆڕ بە چەند پۆستێكی ئەمنی دەڤەری ڕاپەڕین كراوە و یەكێك لەو كەسانەی كە پۆستی نوێی بەركەوتووە لە ماوەی ١٥ رۆژی دەستبەكاربوونی و لەكاتی دەوامی ئاساییی ژمارەی پێوانەی وێنەگرتنی شكاندووە.

بەپێی بەدواداچوونێكی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر، حەسەن سوارە، كە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ڕاپەڕینە و لە ماوەی ١٥ رۆژی دەستبەكار بوونیدا ١١٩١ (ھزار و سەت و نەوەد و یەك) وێنەی لە كاتی دەوامی ئاسایی دا گرتووە و ھەموو وێنەكانیشی لە پەڕەی تایبەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوكردووتەوە.

ھاووڵاتیانی ڕاپەڕین سەرنجیان بۆ وێنەكان نووسیوە و ئاماژەوە بەوە دەدەن كە “چاوەڕێ بوون گۆڕانكاری لە سنوورەكە رووبدات، بەخۆشحاڵیەوە جەنابی مودیر گۆڕانكاری باشی كردووە و وێنەگرێكی نوێی ھێناوە كە تاقەتی ھەیە ئەم ھەموو وێنەیە بگرێت”، ھاووڵاتیەكی دیكەش نووسیویەتی:”دەستەلاتدارانی سنوورەكەمان ھیچی وایان نەكردووە جێگای سەرنج بێت، بەلكۆ تۆ بە شكاندنی ریكوردی وێنەگرتن ناوت بچێتە كتێبی گینسەوە وبەو ھۆیەوە ببین بە جێگای سەرنجی ناوچەكە و جیھان”.

هه‌واڵی زیاتر