سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەوەی پەکەکە دەیویست،تورکیا ئەنجامیدا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییاندا هێزیان لەسەر چیای گارە دابەزاندووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 02:55ی بەیانیی رۆژی چوارشەممە 2021/02/10 دەستی پێکردووە. بەپێی راگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی میت لە ناوچەی گارە (باشووری کوردستان) هەشت گەریلا گیانیان لەدەستداوە. ئەوە لە کاتێکدایە میدیای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە بڵاویان کردووەتەوە کە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا دەستی پێکردووە و ئێستا بەردەوامە. سەربازانی تورکیا بە هێلیکۆپتەر دابەزێنراون و ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بە “چنگی پڵنگ 2” ناو نراوە.

هه‌واڵی زیاتر