سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سیروان بارزانی ھەموو دەنگۆیەکانی رەتکردەوە

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخمووری پێشمەرگە رایگەیاند، هیچ گرفتێک لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا نییە و پێشمەرگەش نەخراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخمووری پێشمەرگە هەواڵی خستنە حاڵەتی ئامادەباشیی پێشمەرگەی لە بەرامبەر سوپای عێراق رەتکردەوە رایگەیاند، پێشمەرگە چەند سەنگەرێکی نوێی لێداوە و خانووی نوێی دروستکردووە بۆ وەرزی سەرما. سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخمووری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جموجۆڵەی پێشمەرگە کە لە سنوورەکە هەبووە، تەنیا جێگۆڕکێکردن بووە بە هێزەکان، “پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ سوپای عێراق ئاساییە”.

لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن وا بڵاوکرایەوە کە پێشمەرگە لە بەرامبەر سوپای عێراقی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام سیروان بارزانی دەڵێت “پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەییدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەگەڵ سوپای عێراق هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش”.

هه‌واڵی زیاتر